بەرکەوتەو دەرهاوێشتەی ئەو یارییە هەڕەشە ئامێزە

لەلایەن ستاندار Posted on 297 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

دوورکەوتنەوەو پەرتەوازەیی زیاتری نێوماڵی کوردان بەرلەهەڵبژاردن ودوای تەواو بوونی پڕۆسەکە زیاترخۆی نمایش دەکات وباراش لەئاشی دووژمن لێ دەکات ،

ئەوەی بینرا لە ٣٠/٩/٢٠١٨ جگەلەتەزویرکردنی دەنگ و ڕەتکردنەوەی ویستەکانی دەنگدەر ، لەهەمانکاتدا نەمانی متمانەی جەماوەروناشیرین کردنی سستم وکلتووری دێمۆکراسی و جێ پێ لێژکردنی بەهاو پیرۆزیەکانە لەپڕۆسەی سیاسیدا ،

کەزۆرێك لەچاودێران خوێندەنەوەکانیان بەوئاڕاستەیەبوو ئیدارەی کوردی لەدەیان ساڵی خۆبەڕێوەبردندا هەنگاوی سەرەتایی وئەرێنی نابوو بەئاڕاستەی بڵاوکردنەوەی کلتوری دێمۆکڕاسی و بوونی گیانی لێبوردەیی و دوورکەوتنەوە لەتووندووتیژی ودەمارگیری لەنێوکۆمەڵگادا ،

یاریەکان لەسەردەستی یاریزانە سەرەکیەکان لەدوورەوە دەبینرێت و ئاڕاستەی کارکردن وهەنگاوەکانیان تەنها بەلاڕێدابردن و چەواشەکردنی جەماوەرە لەڕاستیە گوزەرەکان لەئێستاوساڵانی ڕابردوودا ،

ئەوەی دەبینرێت وهەستی پێ دەکرێت لەنێوماڵی سەرکردایەتی سیاسی کورد دابەشبوونی ئەو سەرکردانەیە بەسەردووبەرەو دووجەمسەری جیاوازدا ،

ئەوەی تیایدا بەدی ناکرێت بوونی کەسێکی کاریزماو هێزو تەوژمێکی نیشتمانی وکوردانەیە کە کۆکەرەوەی هەموو لایەک بێت وبتوانێت بەکردارگەورەیی خۆی دەربخات و مێزی گفتوگۆ بکاتە وەسیلەو مینبەری ڕاستەقینەی چارەسەرکردنی گشت کێشەوئاریشەکان ،

لای هاوڵاتیان گرنگە چەمکی مافەدەستووریەکان پارێزراوبکەن وتێکەڵ بە ململانێکان نەکرێت ،
لەم نێوەندە کورد بەشاندێکی هاوبەش بچێتە بەغداو گفتو گۆی ڕاشکاوانە بکات لەگەڵ دکتۆرعادل عبدالمهدی بەئاڕاستەی کۆتاهێنانی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداو دەسەبەرکردنی مافەدەستووریەکان ،

پێچەوانەی ئەم هەنگاووئاڕاستەیە پاشەکشەکردنە لە دەستکەوتەکان وسیماو پەیامی دوو بەرەکی ودووماڵی دەگەیەنێت بەنەیارەکانمان بۆئەوەی یاریزانەکانیان لەنێو یاریگای هەرێمدا بەداڕشتنی پلان وبەرنامەکانیان جوانتر لەپێشووتر نمایشەکانیان پیشان بدەن ئەوسا ویست وخواست ومەرامە گڵاوەکانیان ڕەوشەنتر لەپێشووتر دەردەکەوێت کەتەنها دروستکردنی دوو بەرەکی ودوو ئاڕاستەییە لەنێو پڕۆسەی سیاسیدا ،

لەکۆتا دەڵێم دەرکەوتنی دووبەرەکی لەنێوپەرلەمانی عیراق لەسەرپۆست و کاندیدەکانی هەردووحزب لەمەڕ پۆستی سەرۆك کۆمار ، پڕۆسەی سیاسی و گەلەکەمان تووشی خوێن بەربوونی زیاتردەکات چونکە بەرکەوتەودەرهاوێشەی ئەویارییە مەترسیدارە هەڕەشەئامێزە لەشوێن خۆی ناوەستێت بەڵکو پەلدەهاوێژێت بەئاڕاستەی دیاری کردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوك وچوارساڵی داهاووتووی کابینەی تازە لەهەرێمی کوردستاندا .

بۆیە دەڵێم تایم وگێمی دووەم کاروتاقیکردنەوەی ڕاهێنەرەو هونەری جولە پێکردنی ئەسپ وفیل وقەلعەیە ، بەئاڕاستەیەکی تر بوونی هەڵەکردنێك لەنێویاریگا لەلایەن وەرزشوانانەوە دەبێتە هۆکاری دۆڕانی تیپ و ڕاهێنەرەکە ، بۆیە لەتایم و گێمی کۆتایی دەبێ بە وەرزشوانان گوێڕایەڵی ڕاهێنەر بن و بەهەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ جوڵەکان بکەن بۆئەوەی براوەی یەکەم بن نەوەك دەرکەوتنی شکستێکی تاڵ و نەویستراو لەنێو یاریگادا .

 

8/10/2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.