جگە لەتەزویر چاوەڕێی چی ئەکەن؟

لەلایەن ستاندار Posted on 317 جار بینراوە

هیوا حەسەن عەلی

سەرەتا پێم خۆشە بەم روداوە ڕاستییە دەست بە وتارەکەم بکەم، لەساڵی هەشتاکان موستشارێکی کورد ئامر فەوجی خەفیفە بوو هەمیشە و هەر بۆ خۆشی بەسەرهاتێکی خۆی لەزۆربەی مەجلیسەکانیدا ئەگێڕاوە و ئەیوت( ڕۆژێکیان چەن سەر حەیوانێکم هەبوو بردم بۆ مەیدان بەمەبەستی فرۆشتنیان ، پاش چەندین مامەڵەکردن تاکو نیوەڕۆ حەیوانەکانم نەفرۆشرا، لەدوایدا تورکمانێک هات وتی کاکە ئیشتە تۆ ناتوانی ئەو حەیوانانە بفرۆشی ، کابرای موستەشاریش وتی بەپێکەنینەوە پێیم وت تۆ چی ئەڵێی من میللەتێکم فرۆشتووە، چەن سەر حەیوانێک چییە تا نەتوانم بیفرۆشم). ئەم بەسەر هاتە بۆ ئەم دەسەڵاتەی ئێستای هەرێمیش ڕاستە ،ئاخر دەسەڵاتێک نیوەی خاکی کوردستان و سەرخان و ژێرخانی ئەم ووڵاتەی فرۆشتبێت .

دەسەڵاتێک جورئەتی ئەوەی هەبوبێت قوتی فەرمانبەرانی ببڕێت و دەست بۆ پارەی خانەنشین و مووچەی کەم ئەندامان بەرێت، دەسەڵاتێک لەگەرمەی شەڕی داعشدا کە بەشێک لەخاکی کوردستانیان داگیرکردبوو و خەڵکی شەنگالیان جینۆساید کردبێت و بەچەندین شێوازی نامرۆڤانە پێشمەرگەو ڕۆڵەی ئەم ووڵاتەیان شەهید کردبێت، کەچی ئەمان بەئاشکراو بێ هیچ پەردەیەک بازرگانیان لەگەڵ ئەو چەکدارە تیرۆریستانە کردبێت! دەسەڵاتێک لەماوەی 27 ساڵی حوکمڕانی خۆیدا جگە لەدزی و خیانەت هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەم میللەتە ستەملێکراوە نەبوبێت،دەسەڵاتێک دەنگی ئازاد و قەڵەمی ئازاد تیرۆر بکات ،دەسەڵاتێک بە فیشەک وەڵامی خۆپیشاندەران بداتەوە ،ئاخر ئەم دەسەڵاتە کاتێک ئەچێتە پرۆسەی دەنگدانەوە جگە لە تەزویرو ساختەچێتی ئەبێ چاوەڕێی چیان لێبکرێت ؟ ئەگەر خۆمان گێل و چەواشە نەکەین.

هەر بۆیە ئەوانەی باسی تەزویرو گزی و فزی دەکەن و ڕۆژانە لە کەناڵ و سۆشیال میدیاکانەوە مێشکی خەڵکیان بردووەو بەڵگەو ئامارە ساختەکانی پرۆسەکە پیشانی خەڵکی دەدەن جگە لە هاشوهوش و ماندوکردنی خۆیان و مێشکی هاووڵاتیان هیچ دەسکەوتێکی دیکەیان نابێت ، دڵنیابن لەژێر سایەی ئەم دەسەڵاتدارانەدا هیچ هەڵبژاردنێک لە هەڵبژاردنەکانی 12 ئایارو 30 ئەیلول باشتر نابێت، بۆیە تاکە ڕێگا بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دۆزینەوەی شێوازێکی دیکەیە جیا لەهەڵبژاردن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.