ستاندەر
بەپێی هەواڵێک کە لە “الشبکة الاخبار العراق” بڵاوکراوەتەوە سەرکردەیەکی پ د ک ئاشکرایکردووە کەوا پارتی لەگەڵ بەغدا لەگفتوگۆیە بۆ وەرگرتنی وەزارەتێکی سیادی لەنێوان وەزارەتی دارایی یاخود وەزارەتی دەرەوە.
جێگای باسە پێشتر پارتی داوای وەرگرتنی وەزیری نەوتی عێراقی دەکرد بەڵام بەپێی زانیاریەکان ئەو داوایەی لەلایەن بەغداوە ڕەتکراوەتەوە.