(پ د ک )وەزیری دەرەوەی عێراقیشی لەدەست چوو ب”زانە کێ کاندیدە”

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی زانیاریەکان کە دزەیان کردووە لەو کەسانەی کە داواکاریان بۆ پۆستە وەزاریەکان پێشکەشکردووە لە رێگای ئەلیکترۆنی ٢٠٠ کەسیان خاوەن بروانەمەی بەرز و پلەی بەرزن، لەنێویاندا شەریف عەلی حسێن نەوەی مەلیکی پێشووی عێراق.
جێی باسە ناوبراو داواکاری بۆپۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق پێشکەشکردووە و، زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەگەری زۆرە لەلایەن عادل عەبدولمەھدی وەک کاندید بۆ وەزیری دەرەوە لە کابینەکەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.
ھاوکات پۆستی وەزیری دەرەوە یەکێکە لەداخوازیەکانی پارتی کە دەیەوێ لە حکومەتی نوێی عێراق وەریگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.