کۆچی ھاونیشتمانیان و بێ باکی دەسەڵات _____

لەلایەن ستاندار Posted on 297 جار بینراوە

كمال محمد

ویژدان ھەرگیزتوانای ھەڵگرتنی کۆچ و مەرگی ھاونیشتمانیانی نییە،بۆیەلەرەوشێکی بەم جۆرەدادەتوانین باشتردەرک بەم تراژیدیانە بکەین کەلەپێناوھەوڵی بەردەوامکردنی ھەبونداقۆناغێکی نوێی شەڕی ژیانیان دەست پێکردوە،ھۆکاری ئەمانەش ئەنجامی کەڵەکەبونی درێژخایەنی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمەیە کەخەمی گیرفان و کورسی وبازرگانیان لەپێش خەمی خاک و خەڵکدابووە .

بەشێوەیەکی گشتی پاوانی سیاسی و حکومڕانی لەم ھەرێمەداگوزارشت لەڕاستییەک ئەکات کەژیانی ئازادبەگوزارشتێکی ڕاست نەگەیشتوەو زیاترئەرستۆکراسی خێڵ و سیستەمی بنەماڵەیی و دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان دەرخراونەتە پێش ولەوڕوانگەوە کۆنتڕۆڵێکی توندخراوەتەسەر ئەم جۆرەسیستەمە سیاسیە.

لەکورستانی ئەمڕۆماندائابوری تەواووەک ئامرازێکی زۆرداری و بەسیخوڕیکردن بەکاردەھێنرێ ولەرێگەی بێکاری و برسیکردنی کۆمەڵگاوە ھەوڵدەدرێت داماڵینی سەرجەم فاکتەرە چارەسەرییەکانی ژیانێکی ھاوچەرخ وتەنانەت سەرەتاییش بدرێت و ھەوڵی ئەوەئەدەن لای تاک وای نیشان بدەن کەچاوەروانیکردنی چارەسەری ڕیشەیی جارێکی دیکە خۆخەڵەتاندنە،یان باشتربڵێین بەڵکوسەرەکیترین کۆسپی بەردەم چارەسەریشە .

ھەردوپارتی دەست ڕۆشتووھاونیشتمانیانیان مەحکومی سنورەکانی مەرگ کردۆتەوەوئەوەی لەبەرمیداماوە ژیانێکە بەتەواوی مەحکومی بێ چارەیی کراوەوھەڵھاتنیان لەنیشتمان وەک بڵێی دواسەنگەرە لەدەستیان مابێتەوە،چون چەمکی پاراستنی پشت بەستووبەمرۆڤ بونیان گوزارشت لەدۆخێک دەکات کەزۆرلەوواتایە دورکەوتۆتەوە کە ئەم خاکە بەھی خۆی بزانێت ! ھۆکاری ئەم بێ ھیواییەش ئافراندنی ئەودۆخە چەقبەستوەیە لەبواری ئایدۆلۆژی و سیاسی و حکومڕانییەوە کەسیستەمێکی ناپێویستەوھەڕەشەلەژیانێکی ئازاددەکات و دەرفەتی بەردەوامبونی پێ نادات .

دەستێوەردانەکانی پارتەدەسەڵاتدارەکان بۆکۆمەڵگاوچەوسانەوەی کۆمەڵگالەئاستێکدایەکەتاک نەتوانێت ھیچ یەکێک لەکێشەمادی و مەعنەوییەکانی شیکاربکات،بۆیەلەکەنارخستنی خاکەکەیان بەجۆرێک لەجۆرەکان بوەبە چیرۆکی سەرلەنوێ گەڕان بەدوای خۆیاندا.ھەرئەمەشەوایکردوە کەبێ باکی دەسەڵاتدارانی جگەلەقوڵکردنەوەوبنبەستکردنی کێشەکان ھیچ ڕۆڵێکی دیکەنەبینن و تواناکاری ئەوەیان تێدانەبێت بناغەیەکی بەھێزبۆسەرلەنوێ بونیادنانەوەی تەواوی بوارەکانی سیستەمی سیاسی و حکومڕانی بەدیموکراتیزەبون بکەن،چون سیستەمی دیموکراسیانە پێویستی بەپەروەردەیەکی ئایدۆلۆژی و سیاسی و ئەخلاقی زۆرھەیە بۆئەوەی بتوانرێت پێداچونەوەبەسیستەمە شکستخواردەکە بکاتەخاڵێکی بەھێزبۆوەرچەرخان و ئەم بەھێزبونەش کاریگەری خۆی لەسەرپێشخستنی چارەسەری کرداریش بخاتەڕوتاوەکوچارەنوسی ھاونیشتمانیانی نەگاتەئاستی کۆچ و تەنانەت کۆچی ھەتایی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.