عێراق و تورکیا لە روی ئەمنی رێکەوتنێک واژوو دەکەن “مەترسی لەسەر ھەرێم دەبێت”

لەلایەن ستاندار Posted on 411 جار بینراوە

ستاندەر
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رەزامەندی لەسەر وەرەقەیەکی کاری ھاوبەشی نێوان وەزەرەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پیشاندا.
ئەگەرچی تاکو ئێستا ناوەرۆکی رێکەوتنەکە ئاشکرا نەکراوە بە فەرمی، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچونی ستاندەر بەشێکی رێکەوتنەکە پەیوەندی بەوە ھەیە کە عێراق رەزامەندی پیشان داوە بە مانەوەی بنکە سەربازیەکانی تورکیا لە سنوری ھەرێم تاکو ئەو کاتەی ئەو ناوچانە جارێکی تر دەکەونەوە ژێر کۆنترۆڵی بەغدا، لەحاڵەتی گەرانەوەی ھێزەکانی عێراق ئەوکات عێراق ھاوکاری تورکیا دەکات بۆ دورخستنەوەی ھێزەکانی پەکەکە لەو ناوچانە.

جێی باسە لەچەند رۆژی رابرودوو مەولود چاوشئۆغلۆ سەردانی بەغدای کرد و بریار بو سەردانی ھەرێمیش بکات بەڵام سەردانەکەی ئەنجامنەداوە، چاودێران پێیان وایە ئەگەری ئەوە ھەیە ھەڵوەشاندنەوەی سەردانەکە پەیوەندی بە داواکاری عێراق ھەبێت و، بۆ زیاتر لاوازکردنی پێگەی ھەرێمە.
جێی باسە پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراق لە دانیشتنی نەتەوەیەکگرتوەکان رەخنەی توندی لە ھەبونی ھێزەکانی تورکیا گرت لە ناوچە سنوریەکانی عێراق.
چاودێران پێیان وایە چونە بواری جێبەجێکردنی ئەو رێکەوتنە لاوازە بەوپێیەی عەبادی ئەو رێکەوتنەی واژوو کردوە کە ئێستا ماوەی سەرۆکایەتی حکومەتەکەی تەواو بوە و، کار بەرێکەرە و دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن عادل عەبدولمەھدی ئەگەری ئەوە ھەیە رێکەوتنەکە کاری پێنەکرێت.

 

بغداد تصادق على تفاهم أمني مع تركيا وترفض الكشف عن بنوده

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.