مەرجی پ د ک بۆ بەشداری لەحکومەتی داهاتوی  عێراق تەنها سەردانی عادل عبدالمهدیە بۆلای بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 373 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێک کە لە “الشبكة الاخبار العراق” و ڕۆژنامەی “الصباح” بڵاوکراوەتەوە لەسەردانەکەی وەفدی هاوپەیمانیەتی چاکسازی و بونیاتنان بەسەرۆکایەتی عەمار حەکیم بۆلای پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی کە پێشوتر باسی لەوەدەکرد بەشداری حکومەتی ئایندە ناکات بەڵام بە وەفدەکەی ڕاگەیاندووە کەوا ئەوان بەشداری لەحکومەت دەکەن بەڵام داوایان کردووە عادل عبدالمهدی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق سەردانێکی بارزانی بکات.

جێگای باسە وەفدەکەی چاکسازی و بنیاتنان بە پارتیان وتووە ئێوە دەعوەت نامەیەک بۆ عادل عبدالمهدی بنێرن ئێمەش هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی عادل عبدالمهدی لەچەند ڕۆژی داهاتوو سەردانێکی بارزانی بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.