ئەفسانەی شکاندنی دەبابەکەی پردێ و ئابڕوچوونەکان!

لەلایەن ستاندار Posted on 502 جار بینراوە

 

عزیز موستەفا
لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ۱۹۹۱ کە لە ڕۆژی۳/٥ یەکەم گورز لە ناوچەی ڕاپەڕینی ئێستا لە تەوقی سەری ئەژدیھای بەعس درا دواتر لە شاری ھەڵمەت و قوربانی ملی ئەژدیھا بە پێ پانکرا دواتر لە شاری قەڵاو منارە پشتی ئەژدیھا وردو خاش کرا, پاشان لە شاری دھۆک و زاخۆی فیداکار کلکی بڕا وا چنگیدا .

ئەم سەرکەوتنە بەرھەمی یەک ڕیزی و خەباتی جەماوەرییە لە کەرکوک بۆ ئێمەی ھاوڵاتی قودس و دڵ تاجی سەروەری لەسەرنا ، بەڵام ھە زاران ئاخ ئەوجارە ش بەھۆی شەڕە خۆری و تاڵان و بڕۆی بێ بەرنامەی و پەرتەوازەی بەرەی کوردستانی و کێ بڕکێ ئەحزابی کوردی لە کۆکردنەوەی جەماوەربۆ خۆی کە زۆر لەسەرکردەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەیعەت بوون.، لە دیوەخان وتەکیە کان ھەرچەندھە ندێکیان خاینخانە بوو ن بێ دەست لەسەرسنگ ئامادبوون و بەکوردی بە کورتی پشتیان لە سەرکەوتنی گەل کرد. چەند ھێزی، چەند بەرژەوەندی ، چەند ڕەنگی و چەند دەنگییان پەیڕەو کرد بۆ جاری سەدەم ڕەشماڵی کوردیان بەفوی بە ھەوادا کرد. ھەر بۆیە حکومەتی تێکشکاوی شەڕی کوێت بە پاڵپشتی ھێزێکی ناشیرینی بێزراوی ھاوشێوەی حەشدی ناشەعبی وەک مجاھیلی پەلاماری کوردستانیدا لە ماوەیکی کەمتر لە ڕۆژانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر لە کۆڕێ کەمێک بەرگری کرا، بە ئاربیجی مەفرەزەیکی شەھید حسن کوێستانی بە گولە ئاربیجی حەمیدە فەندی کەبۆی ناردبون بە پەنجەی لگیف خۆشناو تەقێنرا ئەم دەبابەیە تێک شکا، بەڵام ئەم دەبابەیە زیاد لە ھەزار ھێندەی خۆی گەورە کرا .خۆی درۆو ناڕەوای تێکرا ھەزار جار بە سعری خەیاڵی بەگەلی ڕاپەڕیو فرۆشرا.

جێگەی سەرنجە ھەر حیزبە بە ئاوازێک زوڕنای بە دەبابەوە لێدەدا بێ ئاگا لەوەی لە چ شکستێک و چ دۆڕانێک و چ ئەتکێک بە دایکی نیشتیمان کرا. چەند ڕۆڵەی کورد لە دەشتی کەرکوک، کفری ، ھەولێر جەستەی پیرۆزیان بە زنجیری دەبابە تێکەڵ بە خاک کرا . گەر بەتبەختی کورد نەبێ ، گەر قفڵ و دوگمەی سەرکردەکانی کورد نەبێ ، گەر پشت لە مێژوو و چاوبەستراوی دەست بە گۆچانی بەروداھاتوی کورد نەبێ چۆن ڕودەدا ؟ چۆن ڕێک دەکەوێ لە ڕووبعە سەدەێک مێژوو بەھەمان شێوە خۆی نمایش بکات و چەندین بارە بێ لەسەر دەستی ھەمان سەرکردە ھەمان ئەحزاب ھەمان گەل ھەمان کات کە نزیک بوو تاجی سەرکەوتن لەسەر کات مەخابن ھەمان درد ھەمان شەڕەخۆری ، بەڵام ئەمجارە نەوت بە تانکەر بە بۆڕی . بەھەمان دووبەرەکەی بەڵام ئەمجارە فراوانتر بە دوو جەمسەری (ئێرانی.تورکی) ، بەھەمان ڕاکردن بێ پلان بێ بەرنامە سەرکردەکان لەناو جێ و بەبێجامە، ھەم دیسان بەشی ھەزاران شەھید بوو لە سەنگەر لەو پێ دەشتانە ئاوێتە بوون بە خاک و تەرم جێمانە. بەھەمان شێوەی زەلیلی خێزانی کورد لەبەر دەستی ناشیرین ترین میلیشیای شیعی جامجاھید بێ سەربە ڕەجەوی یان چ حشد بێ سەربە قاسمی چ لە شەنگال بێ چ لە خورماتوو یەک ھاوارە یەک قیژەیە لە تاو چونی ئابڕو ئەو ھەموو عەیبە عاریە ، ئەو سەرکێشیە بێ باکیە و ئەو ئابڕوچوونە بێ شەرمیە،ئەو کەلە ڕەقی و ئەو ھەموو دزی و چاو چنۆکیە . ئەو دوو ھێزی و دوو میحوەری و بەش بەشی نیە . پرد بوو بوو بە دوو ڕەنگ ھاتوو سەوز بوو ڕۆیشتوو زەرد بوو , ئەو کەرکوکەی قودس و دڵ بوو وەکو مانگا دوو گوان بە دوو گوان نەوت دزین ھەڵدۆشین بوو. ھەم دیس ئەمجارە بێ شەرمی خۆی قوت کردەوە کۆرێ کالبۆوە پردێی گرتەوە .دەبابەێک شکا قەڵای دمدمە و نابڕێتەوە .نەک تەنھا جارێک تا دونیا ھەیە بە چاوی نەوەکانمان تەنانەت کەس و کاری شەھیدان و جێ ماوان دادەدرێتەوە. لە کاتێکدا ئەمجارە نەبە گولەی حەمیدە فەندی نە بە ئارپیجی حسن کوێستانی ئەم نیشانە پێ کرا، بەڵکو بەچەکی ئەڵمانی بە پەنجەی خەڵکی بینای لە تاو ئێمە نە بۆ بەرژەوەندی خۆیان لە شەریکانی نەوت و پاراستنی باڵوێزەکانیان ئەم دەبابە یان بۆ شکاندین. ئەم دەبابە لە کۆڕێ بێ یان لە پردێ بۆ چەندین ساڵی تر مێشکی و شکمان پێ ئاو دەدرێت ڕۆڵەی کوردی بێ لە خشتە و فریو دەدرێ ، ئەم دەبابانە لە سەفین بەرزترو گەورەتر بکرێ ھێشتا ئەو شکستە ئەو ئابڕۆ تکانە ی پێ ئاواژو ناکرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.