ستاندەر
پەیامنێری ستاندەر رایگەیاند چەند خولەکێک لەدوای کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ئەمرۆ لە ھەولێر تەقە لەماڵی قوباد تاڵەبانی کراوە لەلایەن فەرماندەی لیوایەک، ستاندەر پەیوەندی بە چەند بەرپرسێکی یەکێتی کرد ڕایانگەیاند لەو باوەڕەنین ئەو تەقەکردنە راست بێت بەڵام بەدواداچونی بۆدەکەین.
جێی باسە مانگێک بەر لە ئێستا بەھەمان شێوە لە گوندێکی دەوروبەری ھەولێر تەقە ئاسمانی لە ئۆتۆمبیلەکانی قوباد تاڵەبانی کرا بەڵام ئەوکات چاوپۆشی لێکرا.