زانیاری لەبارەی چونی وەفدەکەی پارتی بۆ بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

ستاندەر
شاندێکی پارتی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لەبەغدایە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پێکھینانی حکومەت و وەرگرتنی پشکی پارتی لەنێو ئەو حکومەتە نوێیە.

سەرچاوەیەک بەستاندەری راگەیاند”فوئاد حسین ئەندامی شاندەکەی پارتییە، پارتی دەیەوێت پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق یاخود پۆستێکی دیکەی سیادی بۆ فوئاد حوسێن مسۆگەر بکات”.

شاندەکەی پارتی ئەمڕۆ لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانێتی فەتح کۆبوونەوە، بڕیاریشە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش کۆببنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.