قوباد تاڵەبانی دەرێ بە ڕێوشوێنەکانی بابمدا دەڕۆم

لەلایەن ستاندار Posted on 270 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

بە مامی بچووک ناوزەند دەکرێ و منیش لە پەڕاوێزی ئەو لێدوانانە، قسە گەلی خۆم دەکەم قوباد تالەبانی لە لایەن هەوادارانی یەکیەتی و خودی خۆشی و لە پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردنیش ، بە مامی بچووک پێناسە دەکرا . بۆ خۆشی و لە بەشی هەرە زۆری لێدوانەکانی ، دەیگۆت لە ڕێوشوێنەکانی باوکم دەر ناچم . بەشبەحالی خۆم زۆرم حەز دەکرد ،مام جەلال وەک ماندێلایەک بەجێی هێشتباین بەڵام بە داخەوە ، ئەوە ڕووی نەدا . لە ڕێگای

: ۱_ گەندەلی و ناشەفافیەت و بەرقەرار نەبوونی یاساو هەبوونی حوکمی پاشا گەردانی ، لە سەردەمی مام جەلالەوە دەستی پێکرد .

۲_ لە ڕێگای بەناو ڕێکەوتنی ستراتیجی پارتی و یەکیەتی ، بە تەواوەتی بنەماکانی دیموکراتی لە سەر ئاستی ناو یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و ئاستی هەموو کۆمەڵانی خەلکی کوردستان ، مرێندراو پەڕلەمانیش لە ڕێگای زۆرینەی کورسیەکانی دوو پارتی دەسەلات ، بێ ناوەرۆک کرا .هەر یاسایەکیان بویستبایە بە ڕێگای زۆرینە ، تێدەپەڕێندرا ، ئەوەش هەمدیسان لە سەردەمی مام جەلال بوو .

۳_ مام جەلال لە پێناو بوونی بە سەرکۆمارو بۆ دوو پۆست ، نەک هەر بە تەواوەتی نەی دەتوانی بپڕژێتە سەر کارەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ، بەلکو یەکیەتیشی کردە دەستکەلایەک بە دەستی پارتیەوە . ٤_ باڵباڵێنەی ناو یەکیەتی زەربەیەکی کوشندە بوو بەر دیموکراتیەتی حیزبی کەوت و پێیەوە کەسانی بە تواناو خاوەن مێژوو بە قازانجی خزمخزمێنە و وەلاء بۆ تەکەتولەکان ، جێگەیان پێ شێل کرا . و دیتیشمان کە مام جەلال هێشتا ماڵئاوایشی نەکردبوو بەڵام چونکی لە ڕێگەی نەخۆشیەکەی لە کاری سیاسی کەوت ، هەربابایە کەسە دەستڕۆیشتووەکانی ناو یەکیەتی ، دوور لە ئیرادەی حیزبەکەیان وەلائیان بۆ بارزانی نیشان دەداو دەشیانەویست لە ڕێگای پاڵپشتی بارزانی بۆیان ، زۆرترین دەسەڵات و پارەی نەوت بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان . دەگەڕێمەوە بۆ ئەسلی بابەتەکە .

قوباد تاڵەبانی کە دەڵێ لە ڕێو شوێنەکانی باوکم دەرناچم ، مانای درێژە پێدانی ئەو حوکمە پاشا گەردیانەیە کە لە هەرێم بەڕێوە دەچێت . نەدەبوایە قوباد تالەبانی ئەگەر ڕەخنەشی لەو جۆرە حوکمە جەنگەلستانەی هەرێم نەگرتبا کە سەرەداوەکانی لە سەردەمی باوکیەوە بوو ، دەبا بیگۆتبا بە هەموو توانام لە ناو حیزب و حکومەت چاکسازی دەکەم و بە هەموو توانایەکم هەولی نویخوازی لە ناو حیزب دەدەم و کەسانی بە تواناو دوور لە تەکەتول و مەحسوبیەت لە کۆنگرەی داهاتووی یەکیەتی هەولی هینانە پێشەوەیان دەدەم و لە ناو حکومەتیش هەموو تواناکانم بۆ ئەوە وەگەر دەخەم کە پەرە بە ئابووری کوردستان و دۆزینەوەی هەلی کارو وەکخۆلێکردنەوەی مووچە و دابین کردنی بیمەی بیکاری و بەرقەرار کردنی یاسا و نەهێشتنی ئەو حوکمە پاشا گەردانیەی کە ئیستاکە بەڕێوە دەچێ .

کاکی قوباد تۆ کەسێکی گەنجی و دەشزانم کە هاتیە ناو کایەی سیاسی لە بەر کەسایەتی مامەوە بووەو کەسێکی زۆر بە ئەزمونیش نەبووی . بەڵام خەلکیش بە تایبەتی توخمی گەنج کە دەچنە ناو کایەی سیاسی ڕۆژ بە دوای ڕۆژ شارەزایی وەردەگرن . کاک قوبادیش تازە لە هەڕەتی گەنجێتیدایە . دەتوانێ بە هەردو دیوی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ زۆر شتی بکات . نەک هەر دەبی چاکسازی بکات بەلکو دەبی پاکسازیش بکات لە خەلکی گەندەڵ و بێکەلک و نا ئەکتیڤ .

دیسان دەڵێم و دەڵێمەوە ، ئەگەر قوباد تاڵەبانی و بافێڵی برای و شانازی خوشکیان کاری باشیان کردو خۆیان نەکردە دەسکەلایەک بە دەستی ئەو کەسانەی ناو حیزبەکەی و دەرەوەی حیزبەکەیان و بە دوای پارە کۆکردنەوەو زیاتر خۆدەولەمەند کردن نەگەڕان ، ئەوا خالە نێگەتیڤەکانی باوکیشیان دەسڕنەوەو مێژووەکەی پڕشنگدار تر دەکەن . ئەگەر نا ئەوانیش و تەواوی بنەماڵەکەیان وەک گروپێکی گەندەڵکار ، دەچنە ناو مێژوو .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.