چەند زانیاریەک لەبارەی کۆبونەوەکەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی

لەلایەن ستاندار Posted on 310 جار بینراوە

ستاندەر

لەکۆبونەوەی لوتکەیی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمەڵی ئیسلامی رۆژی چوارشەممە گفتوگۆ لەبارەی ھەڵوێستە ھاوبەشەکانی ھەردوو لایەن کراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبونەوەکە بە ستاندەری راگەیاند “ھەردوو لا تەئکیدیان لەسەر ھەماھەنگی و ھەڵوێستی ھاوبەش کردۆتەوە لەبارەی پێشھاتە نوێیەکان بەھەمان شێوەی رابردوو”
وتیشی دوو لایەنەکە بڕیاری یەکلاکەرەوەیان نەدا لەسەر پرسی پێکھێنانی حکومەت بەڵام بڕیاریان داوە ھەر ھەڵوێستێک وەرگرن بەھاوبەشی دەبێت سەبارەت بەو پرسە.
سەرچاوەکەی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بۆچونەکان لەوە نزیکتر بوون کە بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم نەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.