لە پشکی کورد زانیاری لەبارەی ھەبونی کەسی سەر بە بەعس لە کابینەکەی نوێی حکمەتی عێراق بڵاودەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 458 جار بینراوە

ستاندەر

ھۆشیار عەبدولڵا پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق متمانە بەکەسانێک دراوە کە سەر بە رژێمی بەعس بونە و، پێویستە بە یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

لەلایەکی تر سەرچاوەیەکی تر بەبێ ناوھێنانی کەسەکە رایگەیاند یەکێک لەو کەسانەی متمانەیان پێدراوە لەسەردەمی بەعس سەرکردەی فیرقە بوە کە پرۆسەی ئەنفالیان ئەنجامداوە و، ئەگەری ئەوە ھەیە لەلایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری کە تایبەتە بە دورخستنەوەی ئەو کەسانەی سەر بە بەعس بونە لێکۆلینەوەی لەگەڵ بکرێت و دووربخرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.