دوای ساڵێک چەند نھێنیەک لەبارەی بڕیاری سڕکردنی ریفراندۆم و رازیبون بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکەی

لەلایەن ستاندار Posted on 442 جار بینراوە

ستاندەر
لەبەر ئەوەی بەلینی زۆر گەورە درابوو و بۆ ئەوەی خەلکی کوردستان زۆر ئاگادار نەبن(لەخەودا بن) بە درەنگانێکی شەوی ٢٥ی ئۆکتۆبەر (سالیک لەمەوبەر)لە ڕاگەیەنراوێکدا حکومەتی ھەرێم سڕکردنی ئەنجامەکانی ریفراندۆمی ڕاگەیاند و، داوای گفتوگۆی کرد لە بەغدا بەمەبەستی ڕازیکردنیان و دامرکاندنەوەی توڕەیی بەرپرسانی حکومەتی عێراقی.

بڕیاری سڕکردنەکە لەوە دەستی پێکرد کە ئەیاد عەلاوی جێگری ئەوکاتی سەرۆک کۆمار لە ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ڕایگەیاند لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێم نامەیەکی بە واژوی خۆی پێگەیشتوە تیایدا بە ڕەسمی ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ سڕکردنی ئەنجامەکانی ریفراندۆم و پابەند بوون بەدەستور و دەستپێکردنی گفتوگۆی بێ مەرج، عەلاوی لە ڕاگەیەنراوەکەی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە حکومەتی عێراق جگە لە ھەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم بەھیچ بژاردەیەکی تر ڕازی نابێت. ھاوکات بەگوێرەی ھەندێ زانیاری لە کۆبونەوەی لوتکەیی نێوان (پ.د.ک) و (ی.ن.ک) دوکان گفتوگۆ لەبارەی سڕکردنی ئەنجامەکانی ریفراندۆم کراوە.

دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم شکستی ھێنا لەوەی بەغدا ڕازی بکات بە سڕکردنی ریفراندۆم بۆ دەرباز بوون لەو دۆخە پێشنیاریان کرد لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە کەیسەکە یەکلابکرێتەوە و، لەوێ ئەنجامی ریفراندۆم ھەڵوەشێتەوە تاکو دوچاری ئیحراجی نەبن بەرامبەر خەڵکی کوردستان, ئەوەبوو لە بەرواری ٢٠ی ١١ی ٢٠١٧ دادگای فیدراڵی بریاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ریفراندۆمی دەرکرد و، سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمیش رایگەیاند رێز لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەگرین بەڵام لەلایەن بەغدا دیسان قبوڵ نەکرا ، ڕایانگەیاند پێویستە بڵێن پابەند دەبین، دواتر حکومەتی ھەرێم پابەند بونی خۆی بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ریفراندۆم دەربڕی,ئەو پاشەکشەو تەنازولانە للە دوای دۆڕاندنی ٥١%ی خاکی کوردستان(لەکەرکوک تا شەنگال)دیت . چاودێران ھەموو ئەو ھەنگاوانە بە شکست و پاشەکشەیەکی زۆ ر ڕوون لە قەڵەم دەدەن کەچی تاکو ئێستا سەرکردەکانی ریفراندۆم پێیان وایە سەرکەوتوو بونە، لەلایەکی تر سەرکردەکانی ریفراندۆم پێش ٢٥ی ئەیلول کە داوادەکرا ریفراندۆم دوابخرێت رایاندەگەیاند تازە بریارەکە لەدەست ئەوان دەرچوە و کەوتۆتە دەست میللەت ئەوان دەسەڵاتی دواخستنیان نیە, دواتر ھەر ئەو سەرکردانە بەبێ گەرانەوە بۆ خەڵک بریار سڕکردنی دەنگەکانیانی ئەوانیاندا و رازی بون بەھەوەشانەوەی بەھەڵوەشاندنەوەی.

لەلایەکی تریش تا ئەو ساتەش سەرکردایەتی کورد یادی سەرکەوتنی شەڕەکانی ئەوکاتی دەکاتەوە (بەداستان ناوی دەبات)کەچی ئەو تەنازولە گەورانەشی لەھەمان ئەوکاتانە کردوە . ھەمو کەس دەزانی ئەگەر ئەوانە سەرکەوتن وداستان بوایە چۆن ئەو تەنازولەگەورانەش دەکرا ..تا ئیستا ئەوە دیارنیە ئاخۆ لەو تەنازولانە پرس وڕا بەحزبەکانی تری (ئەنجومەنی ڕیفراندۆم)کراوە یان نا ؟ ئەوانیش بیدەنگیان ھەلبژاردوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.