گۆڕان و کۆمەڵ: پێکەوە بڕیار لەسەر چوونە حکومەت یان ئۆپۆزسیۆن بوون دەدەین

لەلایەن ستاندار Posted on 333 جار بینراوە

ستاندەر- ھەرێم یوسف
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنن ھەردوولایان بریاریان داوە بە راوێژ لەنێوان خۆیان پرسی بەشداریکردن یان نەکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم یەکلابکەنەوە.

ھێمن شیخانی ئەندامی چڤاتی نێشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە ستاندەری راگەیاند “ئێمە لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی زۆرترین خالی ھاوبەشمان ھەیە ھەر ئەگەرێک بە بەشداریکردن یان کشانەوە لە حکومەت پێکەوە بڕیاری لەسەر دەدەین ”
ناوبراو ڕاشیگەیاند ھێشتا جڤاتی نیشتیمانی کۆنەبۆتەوە بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات لەسەر ئەو پرسە.

ھاوکات ھاوژین عومەر بەرپرسی ناوەندی ھەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ھەمان پرس لەلێدوانێک بۆ ستاندەر رایگەیاند ” لە کۆبوونەوەی ھەفتەی ڕابردوو ھەردوولا لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون کە پێکەوە بڕیار لەسەر واقعی سیاسی ھەرێم عیراقیشدا بدەن ،دەشڵێ تا ئیستا کۆمەڵێ ئیسلامی بڕیاری چوونە حکومەت یان ئۆپۆزسیۆن بونی نەداوە”
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن پارتی ڤیتۆی لەسەر بەشداری کردنی کۆمەڵ ھەیە و دەیەوێ کابینەی نۆیەم بەبێ ئەو لایەنە بێ ھاوژین عومەر رایگەیاند ئەمە ڕاست نیە پارتی حەزەکات کۆمەڵ بەژداری حکومەت بکات ،لەمیدیاکانی پارتی ئەمەیان دووپات کردۆتەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.