ھەفتەی داھاتوو بەمەبەستی پێکھێنانی حکومەت پارتی وەفدێک بۆ لایەنەکان دەنێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت حکومەتی ئەو جارە لەسەر بنەمای ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن دەبێت.
ئاراس حسۆ میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبەکەی ڕاگەیاند: ” سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات و لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ و کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی حکوومەت دیاری دەکرێت و دەست بە گفتوگۆی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دەکرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.