ستاندەر
بەبڕیارێکی راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ٨١ خێزانی عەرەب دەگەرێندرێنەوە سنوری ناحیەی سەکران. جێی باسە لەو ماوەیە ژمارەیەکی زۆری خێزانی عەرەب کە پێشتر لە چوارچێوەی پرۆسەی تەعریب ھێنرابونە سنورەکە و، دواتر گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان ئێستا دوبارە لەناوچە کوردستانیەکان نیشتەجێ دەکرێنەوە و، بە بڕوای چاودێران ئەو ھەنگاوانە مەترسی لەسەر دیموگرافیای ناوچەکە دروست دەکات و، تاکو ئێستاش بەھۆی ناکۆکیە قوڵەکانیان یەکێتی و پارتی رێکنەکەوتون لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک.