ئەوەی سەربانەکەی گەورەبێ بەفری زیاتر لە خۆ دەگرێ سەربانەکەی ستاندار وەک نمونە

لەلایەن ستاندار Posted on 351 جار بینراوە

مەروان ئەدھەم

رێگەم بدەن بە سادەی بنوسم و بلێم …
با بە خێرایی و بەبێ پێشەکی برۆمە ناو کاکڵەی بابەتەکە ،لای زۆربەمان دیار و ئاشکرایە کە دەزگای ستاندارد دەزگاییەکی سەربەخۆیە و کاری لە پێشینەی ھۆشیاری تاکی ناو کۆمەڵگەیە بە ھەموو چین و توێژ و دەنگ و رەنگە جیاوازەکان ،کاری نوسین و توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و ڕاپرسی و بەدواداچوون و کاری مرۆڤ دۆستی و راگەیاندنە،وە ئەم دەزگایە کار بۆ ھیچ حیزب و لایەن و دەستە و تاقم و بنەماڵەیەک ناکات بە دیار و بە نادیار ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی زۆرجار ئەم دەزگایە بە تەنھا ماوەتەوە و بێ پشتو و پەنا بووە ئاخر دەزگایەک ھاوڵاتی ھۆشیار بکاتەوە توێژینەوە ئەنجام بدا و ڕای گشتی و جیھان ئاگاداربکاتەوە ھەڵوێست و کاردانەوەی خۆی ھەبێ لەسەر ھەموو ڕوداوە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و یاساییەکان دەزگایەک پیاوی ئەم دیوو پەردە و ئەودیوو پەردە نەبێ و دەزگایەک کە ئەندامەکانی و بەرێوبەرانی پڕ پڕ بن لە پیاوی ئازا و روناکبیر و رۆشنبیر و پیاوی بە ھەڵوێست و پیاوی یەک ڕووی سەر شەقامەکان چۆن توشتی گرفت و بەربەست و گرتن و ڕاوەدوونان ئاخر چۆن رێگری لە بەستنی کۆنفراس و رێگری لە بلاوکردنەوەی بلاوکراوەکەیان و توێژینەوەکانیان ناگیرێ!؟
لای من ئەم ڕوداوانە ئاساییە ، ئاساییە کە بەربەستی گەورە و لەمپەر دروست بکەن لە پێش کارەکانیان لەوانەیە زۆربەی خوێنەران بەم قسەیەی من توشی سەرسوڕمان بن ئەگەر بە تەشھیریشی نەزانن
نا توشی سەرسورمان نەبن دەزانن بۆ !؟
چونکە دەزگایەک تاوانەکانی دەسەڵاتداری و حکمڕانانی ئەم وڵاتە بدا بە گوێی ئەم عالەم و ئەم حەشاماتەدا چالاکی سەرشەقامی ھەبێ و فشار دروست بکا و رای گشتی ئاگادار بکاتەوە و بوبێتە ژمارەیەک لە ناو ژمارەکان لە ناو رێکخراو دەزگا جیھانییەکان بە کوردی و کرمانجی مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییە ئابورییەکانی دەسەڵاتداران دروست بکا ماف و ئەرکەکان بە گوێی ھاوڵاییان چرپێنی بەدڵنیاییەوە ھەر دەبێ چاوەرێ بکرێ توشتی ئەم ڕوداوانە بن ،دەی خۆ دەسەلات گەلی ھۆشیار و خوێندەواری ناوێ دەی دەسەڵات نایەوێ مەترسی دروست ببێ بۆ سەر بەرژەوەندییە ئابورییەکانی لە ناوخۆ و دەرەوە دەی خۆ ئەم دەزگایەش رێک ئەوە دەکا کە دەسەڵاتداری پاوانخواز و تۆتالیتار و داپڵۆسێنەر نایەوێ ھەڵبەت ئەم ڕووبەروو بونەوەیەش ڕوو بەڕوو بونەوەیەکی نابەرابەرییە،
چونکە ئەمانە دەزگایەکیان دەوێ عەڵقە لە گوێی خۆیان بێ ڕەدووی ھەست و ھۆش و بەرنامەی خۆیان بێ وەکو دەڵێن دەستەمۆی ئاغا و سوڵتان بێ ، زۆری ترم ھەیە بیڵێم بۆ ئەم دەزگایەو ئازیزانی ئەم دەزگایە بەلام بۆ ئەمکاتە ئەم نوسیینە سادە بەسە ، ئەوەندە دەلێم بەڕێزان و بەرێوەبەرانی بۆردی ئەم دەزگا ئازیزە کە پڕن پڕن لە ئازایەتی و ھەڵوێست و پاکی و ئەکادیمییەت و خەمخۆری دەبێت بەردەوام بن سەربانەکەی ئێوە گەورە ترە بۆیە بەفری زیاتر لە خۆ دەگرێ مەوەستن و ھەر ڕێ بکەن رێگەی ئێوە رێگەی پیاوانی نیشتیمانە رێگەی ئێوە رێگە راستەقینەکەی سەربەخۆی و دادپەروەری و ھۆشیارییە
ھەروا بە جوانی بمێنن وەک گوڵێکی گەش و بۆن خۆش لە ماڵێکی وێراندا
ماڵی ھەموتان ئاوا کە ماڵ و مێشکی ھەموومان ئاوا ئەکەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.