بۆ چی زەروورە ئیسلامییەکان بەشداری حکومەت بکەن؟

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

خوێندنەوەی ڕاست و دروست بۆ واقیع مەرجی مامەڵەیکی دروستە خوێندنەوەو هەڵسەنگاندنی ئیسلامییەکان بۆ واقیعی کوردستان دەبێت زۆر ورتر بێت بۆ ئەوەی بەرەو پێش بچن ، وە دەبێت هەڵوێستە بکرێت کە بۆچی
هاوڵاتیانی کوردستان لەهەڵبژاردنەکان دەنگیان نەداوە ئایا لە هۆشیاریان یاخود لە نا هۆشیاریان دەبێت بۆ وڵامی ئەو پرسیارە خوێندنەوەێکی ورد بکرێت،
دەبێت ئەو پرسیارو ڕەخنانەی لە ئیسلامیەکان دەکرێتوو دەگیریت هەڵوێستیان لەسەر بکرێی بەتایبەتی لەسەر ئەم جۆرە پرسیارانەی کە دەوترێت تا ئێستا ئیسلامییەکان نە واقع و بارودۆخی کوردستانیان بە دروستی خوێندۆتەوە ، نە هی خۆیان و نە هی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی!

ڕاستە کە کوردستان قەوارەیەکی دان پێدانراو نییەو هیچ سیفەتێکی فەرمی نییە لە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیداو هیچ بەڵێنێکی نوسراوی پێنەدراوە، لەوەی کە تا ئێستا زانراوە بە واتاێکی تر کوردستان پە سەر بنەماێکی بەتاڵە، ڕەنگە ریفراندۆم و شازدەی ئۆکتوبەر گەورەترین بەڵگەی بەرجەستەبن لەسەر ئەم ڕاستییە کە خەریک بوو حکومەتی ناوەند بەیەک دوو ڕۆژ لەو سەری کوردستانەوە بێتە دەرەوە ، بە واتێکی تر ئەگەر کورد کەمێک پێ ڕاکێشێ و سنور بەزێنی بکات بەیەک ڕۆژ مێزەکەی بەسەرا هەڵئەگێڕنەوەو هەموو شتێکی لێ تێک دەدەن بە قەوارەکەشیەوە، کەواتە لە هێزە ئیسلامیەکان هەر مەپرسە

دەم هەوێت لێرەوە بڵێم ئیسلامییەکان یان هەر هێزێکی تر هەڵە دەکەن ئەگەر هەوڵ بدەن کوردستان لەژێردەستی پارتی و یەکێتی دەربێنن، چونکە نەگێشتوون بەو توانایە، دامانە هەشیانە پرسیاریان لە خۆیان کردووە کێ ڕێگەیان پێدەدات، باشە لە گریمانەیەکی زۆر لاوازیشدا توانییان یەکێتی و پارتی بەهێز و چەک ڕاماڵن ئەی دوای ئەوە؟
کێ دانیان پێ دەنێ یان کێ هاوکارییان دەکات و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات؟ ئایا عێراق و ئێران ڕازی ئەبن؟ ئەگەر ئەوانیش ڕازیبن ــ کەهیچ کات شتی وا ڕوونادات ــ ئەی وڵاتە زلهێزەکانی وەکو ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ڕێگە بەشتی وادەدەن و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، یا یەکسەر حەصانەی لەسەر هەڵئەگرن و نیشانەی سەوز بۆ حکومەتی ناوەند هەڵئەکەن و ئەویش بە ڕۆژێک لووشی ئەکات؟
نمونەی بەهاری عەرەبی بەرجەستەترین و نزیکترین نمونەیە کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ڕێگە نادا دیارە مەبەست لە ئیسلامییەکان ــ ئیسلامی سوننییە لەم قۆناغەداــ وە هێڵی سورە بەنسبەت ئەمریکاوە دەسەڵاتێکی ئیسلامی سونە هەبێت، بۆیە دەبێت پێداچوونەوە بە لە گوتاری سیاسییانی ئەمڕۆیاندا بکەن و گۆڕانکاری بکەن.

پێم وابێت ئیسلامییەکانە لەوە حالی بوون کە نە پارتی و نەیەکێتی بۆ ئەوان لانابردرێن ، وە تێگەیشتوون لەوەی کە نە ئەمریکاو نە هاوپەیمانەکانی ڕازی نابن ئیسلامییەکان ببنە دەمڕاستی کورد کەواتە دەبێ ئیسلامییەکان ڕازی بن مامەڵە لەگەڵ ئەم حیزبانە بەو شێوەیەبکەن کە ئەمان دەمڕاستی کورد و جێی متمانەی وڵاتە زلهێزەکانن و بمانەوێ هەر شتێک بۆ کورد بکەن ئەبێ لەڕێی ئەمانەوە بیکەین. بۆیە دەبێت لەوە تێبگەین کە ئیسلامییەکان بە قاعیدەو قەواعیدیانەوە لەوە حالی بووبن کە ئەوان لەم قۆناغەدا بەدیلی حزبەکانی دەسەڵات نین ، بۆیە دەبێی لە داخوازییەکانیان بێنە خوارەوەو هەوڵ بدەن ئەم دوو حزبە دڵنیاکەنەوە کە ئیش بۆ ڕاماڵینی ئەوان ناکەن و کێبەڕکێی ئەوەیان لەگەڵدا ناکەن ببنە جێگرەوەیان، ئەمیش لەبەرامبەر ئەوەی ئەوانیش چیتر دوژمنایەتی ئێسلام نەکەن و ئیش بۆ بڵاوکردنەوەی ئیلحاد و بێدینی نەکەن و ئەخلاقی خەڵک تێک نەدەن بۆ مەبەست سیاسی خۆیان.

دەبێت ئەو پرسیارانە لە هێزە ئیسلامیەکان بکەین کە بۆچی
بە بانگەوازی ئیسلامی لە پاشەکشێدایە ئایە هۆکاری ئەوەیە عەلمانیەکان بەوە حالی بوون ئیسلام دژی ئەوانە ئیسلامیەکان سەبەبی لەناو چوونی ئەوانن کەپاڵ بەم حزبانەوە دەنێن بۆ ڕێگریکردن لە گەشەکردنی ئەمان هەوڵ بۆ وشک کردنەوەی سەرچاوەی دینداری بدەن بەبڵاوردنەوەی ئیلحاد و ئیباحییەتی سێکسی و دەیان شتی تر.
ئایا ئیسلامییەکان نازانن کە یاسای تیرۆر یاسای بنبرکردنی ئیرهاب نیە بەڵکو یاسای بنبر کردنی ئیسلامیەکانە لە هێر ئەو ناوە بۆ ئەوەی هەر کات ویستیان ڕاپێچی زیندانیان بکەن وو بەناوی جۆراو جۆر هەڵیان وەشێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.