مامی بچووک لە چ کونێکدایی؟

لەلایەن ستاندار Posted on 352 جار بینراوە

شەماڵ ئاکۆ

بناری قەندیل و دۆڵێ شاورێ- لە ساڵی 1961 لەگەڵ دەسپێکردنی شۆڕش و بزوتنەوەیی چەکداری لە باشووری کوردستان تا ئەمڕۆ، بەردەوام لانە و پەناگەی پێشمەرگە بوونە، بەشێکی سەرکردایەتی حزبەکانی باشوور و ڕەژهەڵات و باکووری کوردستان بەم ناوچانە بوونە، وەک چۆن ئێستا قەندیل گەورەترین پەناگەی شۆڕشی باکوورە و ڕۆژانە لەژێر بوردومانی فڕوکەکانی تورکیایە.

ئەم مامی بچووکە, وەک جێگری سەرۆک حکومەت و سەرۆکی حکومەتی زۆنی سەوزە، بۆ چەند ڕۆژێک دەچێت چەندان گوند لە دەڤەری بیتووێن و پشدەر دوچاری وێرانکارو زیانلێکەوتوون هاتوون لە ئەنجامی لافاو، بەڵام ئەم مامە بچکۆڵەیە لەهیچ شوێنێک دیار نیە. ئەوێڕۆژێ بۆ کۆکردنەوەیی دەنگ و پشتیوانی لە ڕۆژانی هەڵبژارد، هەموو ڕۆژێ پێیەکی لە دەڤەری پشدەر وبیتوێن بوو، تەنانەت بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکە لە ڕانیە دەسپێکرد.
بەڵام ئێستا دەبێت بەم شێوەیە خەڵک کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوان کۆبکاتەوە، ئەویش تا چوار ساڵی تر و هەڵبژاردنێکی خۆیی ونکردووە.
شەرمە بۆ ئەو پیاوە کە ناتوانێ بڕیاری دابەشکردنی بەرمیلێک نەوتیشی بۆ لێقەوماوان پێنادرێ…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.