ئەمریکا دەیەوێت سەرکردەیەکی سەربازی سەردەمی جەنگی نێوان عێراق و ئێران ببێتە وەزیری بەرگری عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 232 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێک کە لە “صوت العراق” بڵاوکراوەتەوە ئەمریکا پێشنیاری بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق کردووە کەوا “لیوا روکن مهدی ساڵح شکطی” كە لەسەردەمی جەنگی نێوان عێراق و ئێران سەرکردەیەکی سەربازی سوپای عێراق بوو لەبەرەکانی جەنگ دژ بە ئێران بکرێتە وەزیری بەرگری عێراق لەحکومەتەکەی عادل عبدالمهدیدا، بەڵام ئەو پێشنیارە لەلایەن خودی لیوا رکن مهدی رەتکراوەتەوە.

جێگای باسە پێشتریش ئەو سەرکردەیە لەدوای ۲۰۰۳ داوای لێکرا ئەو وەزاتە وەربگرێت بەڵام ئەو سەرکردە سەربازیە ئەوکاتیش وەرگرتنی ئەو وەزارەتەی ڕەتکردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.