تا ئێستا زانیوتە زیاد لە ٧ھەزار کەس لەدانیشتوانی ئەو گوندە چەند جیاواز دەخەون؟

لەلایەن ستاندار Posted on 397 جار بینراوە

تیكۆشه‌ر حسین

گوندی “کالیتشی” لەوڵاتی کازاخستان بۆتە جێی سەرنجی تەواوی زاناکانی جیھان، بەھۆکاری ئەوەی دانیشتوانی ئەو گوندە جیاواز دەخەون، کالیتشی دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای “کازاخستان” بەدوری ٢٣٠ کم ھاوسنوری وڵاتی ڕوسیایە، دانیشتوانی ئەم گوندە لەکاتی کارکردن وشۆفێری کردن ودەوامی ئاسایی ڕۆژانە وبازاڕ وشوێنە گشتیەکان، تەنانەت ھەندێ جار لەکاتی گفتوگۆیەکی ئاساییشەوە لەناکاو خەو دەیانباتەوە.

ماوەی خەوتنی دانیشتوانی ئەم گوندەیە ئەوە نیە بەتەنھا چەند چرکەیەک یانیش چەند کاتژمێرێک وڕۆژێک ودوان وشەوێک ودوان بێت، بەڵکو ھەندێ جار دەگاتە شەش ڕۆژ وشەش شەو، بەگوێرەی وتەی دانیشتوانی ئەم گوندە، ئەوان لەساڵی ٢٠١٠ ڕوبەروی ئەم خەوبردنەوەیە لەناکاوە بونەتەوە، بۆیەکەم جاریش لەھەمان ساڵ کاتێک “لیبۆف لایبۆکا” ئەبێتە جێی تێڕامان وسەرنجی ھاوڕێکانی کاتێ لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشتون ولەناکاو خەو دەیباتەوە وڕومەتەکانی دەکەوێتە سەرمێزەکە، دوای ھەوڵێکی زۆری ھاوڕێکانی بەڵام ناتوانن خەبەری بکەنەوە وماوەی خەوتنەکەی ٤ڕۆژ دەخایەنێت، دوای ئەم ڕوداوە ئەبێت بەدیارەدە وبەخێرایی ئەم حاڵەتە نادرە سەرسورھێنەرە لەنێو دانیشتوانی گوندەکە بڵاو دەبێتەوە ژمارەیان دەگاتە ٦٢٩ کەس، دواتر ڕێژەی ژمارەی توشبوان بەدیاردەی خەوبردنەوەی لەناکاو دەگاتە ٦٨٠ کەس، ئیتر ھەندێک لەم کەسانەش لەماوەی خەوتنەکەشیاندا توشی سەکتەی دەماغ ودەمارەکانی مێشکیش دەھاتن.

دوای لێکۆلینەوەی پزیشکی وزانستی پشکنین بەھیچ جۆرێک نەگەیشتن بەئەنجام، کاردەگاتە ئەوەی لەھەندێ کات وحاڵەتدا کاریگەری کردە سەر پڕۆسەی پەروەردەش ئەوەبوو خوێنکارەکان ومامۆستاکان لەکاتی وانە وتنەوە وگوێگرتنیشا لەناکاو خەو دەیبردنەوە، وەنەبێ تەنھا مرۆڤ ڕوبەروی ئەو دیاردەیە بوبێتەوە، تەنانەت ھەندێ لەگیاندارەکانی وەک پشیلە وسەگ وپەلەوەریش توشی ھەمان دەرد دەھاتن، دوای ئەوە زانایان پشکنین ولێکۆلینەوەی زانستیان لەسەر ٧٠٠٠ کەس وەرگرت بەنمونە بەبەراورد لەژینگە وکەش وھەوایشەوە، کارگەیشتە ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ئەم وڵاتە دیاردەکەی گەڕاندەوە بۆبەرگە ھەوا وبەھەڵم بوون وپیس بونی ئاوھەوای ناوچەکە لەو وەرزەدا، بەڵام دەرکەوت چوار وەرزی ساڵ ھەمان کێشە ھەیە، دوای تەواوی لێکۆلینەوە زانستیەکان، زاناکان ڕوداوی خەوبردنەوەکەیان گەڕاندەوە بۆ پیس بوونی ھەوای ناوچەکە بە ماددەی “یۆرانیۆم” بەھەمان شێوە کەوتنە لێکۆڵینەوە کەئاخۆ پەیوەستە بەپرسەکانی بابەتی ماددەی ناوەکیەوە، یانیش شتی تری لەپشتەوەیە، بەئەنجام دەرکەوت کە ڕێژەی یەکە ئۆکسیدی کاربۆن لەھەوادا زۆر لەوەزیاترە کە ھەیە، بۆیە دەرکەوت دیاریدەکە پەیوەندی تێکچونی ھاوسەنگی ڕێژەی بونی ئۆکسجین ودوانە ئۆکسید ویەکە ئۆکسیدەوەیە، ئیتر دواچارەسەر گەیشتن بەوەی دانیشتوانی ناوچەکە لەوێ بگوازنەوەی بۆشوێنێکی لەبارتر بۆکەش وھەوا، ئەنجامی پشکنینە زانستی وپزیشکیەکان دەری خست لەنێوان سێ ئەگەری ئەم توشبوانە بەدیاردەی خەوبردنەوەی لەناکاو ئەمانەی خوارەوەبوون:

یەکەم:
ئەگەری یەکەم ئەوەیە کەدانیشتوانی گوندەکە توشبون بەکاریگەریە نەرێنیەکانی بەرھەم ھێنانی ماددەی یۆرانیۆم، کەلەوانەوە نزیک بووە، ئەگەر چی کانەکانی بەرھەم ھێنانی تایبەت بە ماددەی یۆرانیۆمیش لەو ناوچەیە دورخرابونەوە وتێکدرابوون لەدوای تەواوبونی شەڕی یەکێتی سۆڤیەتیشەوە، لەگەڵ ئەوەشا وەزارەتی تەندروستی کازاخستانیش ڕەتی کردەوە پەیوەندی بەوەوە بووبێت… بویە بەئەگەرێکی لاواز ھەژماری بۆکرا.
دووەم:
زاناکانیش بەوەرگرتنی عەینەی چەند ھەزار کەسێک بۆیان دەرکەوت کەجەستەی توشبوان کرداری ھەواگۆڕکێیان لەنێو جەستەیان بەبەراورد لەگەڵ کەش وھەوا وکەسی ئاساییەوە بەڕێژەی ١٠ ھێند یەکە ئۆکسیدی کاربۆن ھەیە.
سێیەم:
فیئەی سێیەم لەو باوەڕە دابوون کە ئەمانە تووشی “ھیستریای بەکۆمەڵ” بووبێتن، کە بەئەگەرێکی باوەڕپێکراو دادەنرا لای زۆرینە، کەئەویش بەسێ قۆناغ بووە، ئەمانیش:
ئـ ـ قۆناغی سەرەتا بەپێکەنین دەستی پێکردووە
بـ ـ قۆناغی دوو بوە بەگریان
ج ـ قۆناغی سێ چونەتە نێو دنیای خەوبردنەوە….

سەرچاوەكان
Alhayat
Almanar
Rotana
Wekipedia

چه‌ند وینه‌یه‌ك

Image may contain: one or more people and people sitting

Image may contain: one or more people, people sitting, screen and indoor

Image may contain: one or more people, people sitting, tree, shoes and outdoor

Image may contain: one or more people, people sitting, shoes and outdoor

Image may contain: one or more people, people sitting and outdoor

Image may contain: outdoor

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.