لەسوریا کۆمەڵێک هێزی چەکدار واز لە واشنتۆن دێنن و بۆ دژایەتی کورد دەچنە پاڵ تورکیا و ئێران

لەلایەن ستاندار Posted on 363 جار بینراوە

ستاندەر

ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جورناڵ”ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە کەوا کۆمەڵێک هێزی چەکدار لەسوریا کە لەڕابردوودا لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکران و پڕچەک کراون لەئێستادا کۆمەڵێکیان چونەتە پاڵ ئێران و ‌”حزب الله” و لەپەنای ئەوان شەڕدەکەن، و کۆمەڵێکی تریشیان لەپاڵ تورکیا شەڕ لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاوا دەکەن.

جێگای باسە ئەو هێزەی چونەتە پاڵ سوپای تورکیا لەلایەن CIA ئەمریکیەوە پڕچەک کراون و لەئێستادا لەگەڵ “هێزەکانی سوریای دیموکرات‌” دەجەنگن. جێگای ئاماژەیە “هێزەکانی سوریای دیموکرات” لەلایەن هێزە کوردیەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن و بەبەهێزترین هاوپەیمانی ئەمریکا دادەنرێن لە سوریا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.