سه‌نگه‌ر رسول*
كالیفۆرنیا – ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
چیرۆكی گۆرینی یاسای گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌ست پێده‌كات؛ به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2016، ستیف بانوون كه بووه سه‌رپه‌رشتیاری كامپه‌ینی دۆناڵد ترامپ به‌هاوكاری د.كریستۆفه‌ری كه‌نه‌دی پسپۆر له‌كه‌یسی خوێندنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی بریاری ده‌نگده‌ر، كۆمپانیا كامبریدج ئه‌نالایتیكا بۆ بواری بازرگانی و ریكلام داده‌مه‌زرێنن و به‌بری 1 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی زانكۆی كامبریدج رێكده‌كه‌ون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پرۆفایلی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك، له‌و كاته‌وه تا به‌ر ده‌سپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پرۆفایلی زیات له 87 ملیۆن به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك كۆده‌كه‌نه‌وه كه زۆرینه‌یان ره‌زامه‌ندییان وه‌رنه‌گیرابوو، له‌وبره‌ش 70.6 ملیۆنی له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو!
ئه‌م كرداره‌ی كامبریدج ئانالایتیكا چۆن كاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد؟ لێكۆله‌ران وا روونییان كردۆته‌وه؛ له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا‌و خوێندنه‌وه بۆ داتا ئه‌و كه‌سانه‌و زانینی شێوه‌و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌یان به‌ناردنی چه‌ندین جۆری جیاواز‌و به‌دروستكردنی هه‌واڵ و راپۆرتی دروستكراو بۆ ئه‌كاونتی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه، توانییان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بریار به‌شێك له‌ده‌نگده‌ران دروست بكات كه له‌دواجاردا له‌به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدێكی دیاریكراو كۆتایی هات. ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر دوو ئاست بووه جێی سه‌رنجی شاره‌زایانی زانستی و میدیاكاران؛ یه‌كه‌مییان له‌رووی خراپ ئاراسته كردنی ده‌نگده‌ر، دووه‌میشییان: به‌كارهێنانی داتای كه‌سی به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما یاساییه‌كانه.
هه‌روه‌ها به‌ته‌نها كامبریدج ئانالایتیكا هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بوو له‌هه‌ژاندنی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، بانگه‌شه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی هاككه‌ره رووسه‌كانیش كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2016 بوون كه له‌م هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مساڵی 2018 بۆته جێی سه‌رنج و كاری حكومه‌ت وده‌زگاكانی ئه‌و ووڵاته بۆ رێگه‌گرتن له‌دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه.
به‌هۆی پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانه‌وه، هاككه‌ره‌كان به‌به‌رنامه‌و پلانه‌وه دیواری ئه‌منی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكایان بری، كه‌ئه‌مریكییه‌كان رووسیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌پشت ئه‌و هه‌وڵانه، كه توانییان متمانه بوون به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌م هه‌وڵه ته‌كنه‌لۆ ژییانه‌ش بۆ هاككردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دزینی داتا‌و زانیاری كاندیده‌كان و دروستكردنی پروپاگه‌ندو هه‌واڵی ناراست ته‌واوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌شێوه‌ی ته‌زویری مۆدێرن خسته گومان و پرسیاركردنه‌وه.
له‌ئێستاشدا كه هه‌ڵبژاردنه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مساڵی 2018 به‌رێوه‌ده‌چێت، له وڵاتێكدا كه كێشه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه نییه كه كێ ده‌بڵ ره‌گه‌زنامه‌ی پێیه‌و چه‌ند مردوو په‌نجه مۆرییان پێده‌كرێته‌وه یاخود ده‌نگت زوو نه‌ده‌ی ده‌نگه‌كه‌ت بۆ ده‌ده‌ن؟! به‌ڵكو كێشه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی په‌یوه‌سته به‌پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی و كاریگه‌ری كاره‌كته‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، چۆن رێگه ده‌گرن له‌دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه ته‌كنه‌لۆژییانه؟
ئه‌وا حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ئاستی باڵاوه كارییان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوه‌تی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێكردووه. له‌وباره‌یه‌شه‌وه ماتیوو ماسته‌رسۆن گه‌وره راوێژكاری ئاسایشی ته‌كنه‌لۆژی له‌به‌شی ئاسایشی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: بۆ چێكردنه‌وه‌ی ده‌نگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ئه‌وا به‌شی ئێمه له‌رێگه‌ی كۆپیكردنی داتاكانه‌وه بۆ سه‌ر سیستمی كتێبی ئه‌لیكترۆنی-راپرسی (e-poll books)، ئه‌وا ده‌توانرێت دوای به‌راوردكردنی داتاكان له‌باره‌ی دروستی ده‌نگدانه‌كان دڵنیا بكرێینه‌وه.
هه‌روه‌ها جۆزیف لۆرێنزۆ هاڵ سه‌رپه‌رشتیاری ته‌كنه‌لۆژی سه‌نته‌ری قازانج نه‌ویست بۆ دیموكراسی و ته‌كنه‌لۆژیا، له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌ڵبژاردنه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مساڵی 2018 ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه هاككه‌ره‌كان نه‌توانن ده‌نگه‌كان كه‌م وزیاد بكه‌ن، به‌ڵام له‌رێگه‌ی فشارخستنه سه‌ر پرۆسه‌ی تۆماركردن وابكه‌ن بنكه‌ی ده‌نگدان قه‌ره‌باڵغ بن و كاره‌كان خاو به‌رێوه‌بچن و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه زۆرێك له‌ده‌نگده‌ران بێزار بكات و بنكه‌ی ده‌نگدان جێبێڵن. هاڵ پێیوایه ئه‌گه‌ر 10% ده‌نگده‌ران به‌وشێوه‌یه كارییان تێدا بكرێت له‌ناوه‌ندێكدا، ئه‌وا ئه‌و كرداره به‌به‌رژه‌وه‌ندی پارت و كاندیدێكی دیكه ته‌واو ده‌بێت و دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.
هه‌رچه‌نده كۆنگرێسی ئه‌مریكی له‌ئاداری ئه‌مساڵ بری 380 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشخستن و به‌هێزكردنی سیسته‌می ده‌نگدانیئه‌لیكترۆنی له ولایه‌ته‌كان ته‌رخانكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له‌ولایه‌ته‌كان گه‌رانه‌وه بۆ بژارده‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی كاغه‌ز. بۆ نموونه: ڤێرجینیا به‌ته‌واوه‌تی گه‌رایه‌وه بۆ شێوازه كۆنه‌كه‌ی ده‌نگدان و ماشینه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ده‌نگدانی خانه‌نشین كرد. لێره‌دا خالێكی گرنگ دێته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌ك ئه‌مریكا نه‌توانێت كۆنترۆڵی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بكات؟ ئه‌وا بۆ وڵاتێكی شه‌رقی نیمچه دیموكراسی چۆن ده‌بێت؟
به‌پێی ئه‌و داتا و فاكتانه‌ی سه‌ره‌وه خاڵێكی گرنگ بۆ ئێمه‌ومانان له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان روون ده‌بێته‌وه: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده دیموكراسییه‌تێكی به‌هێزو كۆمسیۆنێكی به‌هێزت هه‌بێت، ئه‌وا پرۆسه‌ی ده‌نگدان و شێواز‌و كه‌ره‌سته‌كانی به‌رده‌وام پێویستی به‌نوێكردنه‌وه‌و گۆرانكارییه. به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌مرۆدا ته‌كنه‌لۆژیاو سۆشیال میدیا وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسكرا بوونه‌ته به‌شێك له‌كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ئه‌ركه‌كه قورستره. له‌وانه‌یه كامپه‌ینێكی سه‌ركه‌وتوو، ئامانج و به‌رنامه‌و كاری باش و مۆدێرن پێشكه‌ش بكه‌یت، به‌ڵام له‌كۆتاییدا به‌هۆی یاسایه‌كی بچووكی یارییه‌كه‌وه بدۆرێی به‌یاریزانێكی ئاست نزم!
*سه‌نگه‌ر رسول (ماسته‌ر له‌په‌یوه‌ندییه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان)_ له‌سه‌ر ئاستی عیراق ئێستا له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی (Foreign Press Tour) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه نوێنه‌رانی 25 وڵات به‌شداری ئه‌و پرۆگرامه‌یان كردووه، له‌هه‌ردوو ویلایه‌تی كالیفۆرنیاو نیڤادا روماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كات