پێشنیارێکی نوێ بۆ دروستکردنی ھێزێک لەجیاتی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان بۆ کەرکوک دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 405 جار بینراوە

ستاندەر
کوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بونی ھێزی سەربازی لە کەرکوک پێشنیارێکیان بۆ بەغدا بەرزکردۆتەوە بۆ ئەوەی ھێزێک لە نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک دروستبکرێت و، بەرپرسیاریەتی ئەمنی شارەکە لەئەستۆ بگرێت.
ناوبراو وتیشی “ھێزە عەشایریەکانی نەتەوەجیاوازەکانی کەرکوک بەو پێشنیارە رازی بوونە”

جێی باسە پێشتر یەکێتی و پارتی رایانگەیاندبو یەکێک لەمەرجەکانیان بۆ بەشداری لە حکومەتی بەغدا گێرانەوەی ھێزی پێشمەرگەیە بۆ کەرکوک بەڵام بەبێ جێبەجێ کردنی ئەو مەرجە چونە حکومەتی نوێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.