خواستی دەسەڵات بۆ لاوازكردنی پەرلەمان

لەلایەن ستاندار Posted on 495 جار بینراوە

كمال محمد

راستە كەدەڵێن بۆرژوازی كێشەی چینایەتی قورستركردوە هەروەك هەوڵەكانی دەسەڵات بۆپەرلەمان لەم هەرێمەدا بەتایبەتی !
هەوڵەكان و رێگرییەكانی دەسەڵات بۆ پەرلەمان و كاری پەرلەمانی ئەوەیە كەوا پەرلەمان وپەرلەمانتار نەتوانێت وەك كارەكتەرێكی سیاسی و ئەخلاقی گرەنتی خۆی بكات بۆئەوەی هیچ كات نەتوانێت بەواتا راستەقینەكەی خۆی بگات كەڕەوایەتی دانە بەدیموكراسی و نەهێشتنی كۆمەڵگایەكی چینایەتی و هێنانەدی گۆڕانكاری ،

ئەوەی پەرلەمانتار و پەرلەمان و یاساو دەسەڵات پێڕەوی ئەكەن لەم هەرێمە هەنگاونانە بەرەو كۆمەڵگایەكی چینایەتی ،بێگومان ئەمەش بەهۆی زۆرترین كورسی پەرلەمانییەوەكە بێبەش نییە لەساختەی دەنگ و ئیرادەو دوبارە متمانە بەخشینەوەی هاوڵاتیان بەم جۆرە سیستەمە حكومڕانییە!
دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمەچەندین توێژی كۆمەڵگایان بۆخۆیان كردوە بە ئامراز و تەنانەت چینێكی هەرەزێدە كۆمەڵگا و هاوڵاتیانیان خستۆتە دۆخی پركێشەوە ،

پەرلەمانی كوردستان لەماوەی چوارساڵی رابردوداجگە لەچوارچێوەیەكی رەشنوسی گەڵاڵەكراو لەلایەن حیزبەكانەوە نەیتوانیوە بەرجەستەكردنێكی گرنگ و بایەخدار بهێنێتە ئاراوە لەبواری كرداریدا ، چون لەراستیدائەوە بزاڤ و دەزگایەكی پێشەنگ نییە تەنها لە بەرامبەر هەژمونگەرایی سەرمایەداری حیزبەكان و پەرلەمانتارەكانیان سەری هەڵدابێت،بەڵكو پەرلەمان بۆئەوەیە خودی ڕۆڵی كۆمەڵگابون ببینێت ئەمەش راستترین و ئەخلاقیترین و سیاسیترین رێگای رزگاربونە لەقەیرانی سیاسی و ئابوری و چینایەتی و ….هتد .

خواستی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە ئەوەیە پەرلەمانێك بنیادبنێین كەتوانای تاوتوێكردنی پرۆژەیاساكانی نەبێت بەجۆرێك كە لە خزمەتی گەلدا بێت ،ئەمەش بەهۆی رێگرییەكانیان لەم دامەزراوەیە و تەنانەت تا كارگەشتە ئەوەی دەرگای پەرلەمان بەروی پەرلەمانتارانەوە دابخرێ و پەرلەمانتاران ئاودیوی بەشەكەی دیكەی دەسەڵات بكرێنەوە ،بۆیە لێرەدا پەرلەمان ئەبێ چ بەهاوگرنگییەكی هەبێت كاتێك سیستەمی حكومرانی لەناوزۆرترین نایەكسانیدایە بەهۆی سیاسەتەكانی دەسەڵاتەوە بۆئەوەی كە ئەم دامەزراوەیە روبەروی لەناوچون بكاتەوەو زیاتربێكار و بێ ڕۆڵ بكرێت و بڕزێنریت تادەسبەرداری تەواو لە بەها و ئەركە سەرەكییەكانی خۆی ببێت كە پاراستن و سەروەری یاساو مافەكانە بۆهەموان ،بۆیە لێدان لەم دەزگا باڵایە هەروەك بەخشینی ئیمتیازات و بودجە و موچەیەكی زەبەلاح بۆ ئەندام پەرلەمانەكان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە كە بێگومان مەبەست لەم كارەكەوتنە ژێر هەژمونگەرایی بەهێزترین دامەزراوەی یاسادانانە لەژێر دەسەڵاتی خۆیانداكە ئەمەش یەكێكە لە رێگاكان بۆكەلێن خستنەناو كاری خەباتی پەرلەمانی و هاوڵاتیاندا بۆ ئەوەی چیدیكە هاوڵاتیان بڕوایان بەم دامەزراوەیە كاڵ ببێتەوەو لەم رێگایەوە نەتوانرێت قەیرانی كۆمەڵگا وەكو مانا و بونیادێكی نوێ دەربازبكرێت ،بۆیە كە لەگەل هەموو ئەمانەشدا تەواوی هێز و رەنگەكانی پەرلەمان بەكارئەهێنرێت وەك ئەوەی بلێی هاوتاویەكسانن !

ئەوەی جێگای هەڵوەستە لەسەركردنە ئەوەیە كەسەرەرای هەوڵەكانی لەكارخستنی ئەم دامەزراوەیە لەلایەن دەسەڵاتەوە لەماوەی ٢٧ ساڵی رابردودا ئایا خەلكی بەش مەینەت و دەنگە ناڕازییەكان دەنگیان بە ئۆپۆزسیۆن داوە بۆ ئەوەی جیاوازی چینایەتی نەهێڵن و سەروەری بۆ یاسا و دامەزراوە سیاسییەكان بگەڕێننەوە یان جیاوازی خۆیان وەك هێزی دژە سیستەم و پەرلەمانتارانی دەسەڵات نەهێڵن و وەك ئەوان هەوڵی خۆژیاندن بدەن !؟
بەڵام دەرەنجامی ئەم جۆرە سیاسەتە و شێوازی مامەڵەكردنەی هێزە سیاسییەكانی دەرەوەی دەسەڵات و خودی دەسەڵاتیش هەنگاونانە بەرەو بەهەڵەداچون و پێرەونەكردنی سیاسەتێكی راستینەیی ، سەرەنجام درێژەدان بەم سیاسەتەیان و خۆژیاندنەیان نایان كات بە هێزێكی واقعی و راستەقینە بۆداهاتوو .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.