ستاندەر
فەرید ئەسەسەرد ئەندامی.سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ کۆنگرەی حیزب و دەیانەوێ “سەرۆکێک ھەڵدەبژێرین کە تەنھا رەمزی یەکێتی نێو یەکێتی بێت، و دەسەڵاتەکانی تەنھا تەشریفاتی بن.
فەرید ئەسەسەرد لە دیدارێکی لەگەڵ دیبلۆمات مەگەزن باس لە پرۆژەکەیان دەکات بۆ کۆنگرە و ئاییندەی یەکێتی کە لەو خاڵانەی خواروە پێکھانوە:
یەکەم: پۆستی سکرتێری گشتی ناھێڵن و شتێک نامێنێ بەناوی (سکرتێری گشتی یەکێتی).
دووەم: کەسی یەکەم لە کۆنگرە دیاری دەکەن.
سێیەم: سەرۆکێکی بێ دەسەڵاتی پرۆتۆکۆڵی بۆ یەکێتی ھەڵدەبژێرن.
چوارەم: سیستەمی پەرلەمانی پەیرەو دەکەن و لەرێگەی ئەنجومەنێکی گشتیەوە کارەکانیان دەکەن.
پێنجەم: رێز لە پیرەکان دەگرن و سوود لە ئەزموونەکانیان وەر دەگرن بەڵام لە شوێنی تایبەت و لەبەرامبەردا ھەندێ دەمووچاوی گەنج دەھێننە پێشەوە.
راشیگەیاندوە ھیچ بریارێک نیە بۆ ئەوەی کەسی یەکەمی حیزب لە ماڵی مام جەلال بێت.