ستاندەر
ئەحمەدی حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بە ئامادەبونی وەزیری دارایی کە لە پشکی پارتیە بریاردراوە موچەی چەکدارانی حەشدی شەعبی کە ٤٠٠ ھەزار دینار بوە ھاوتای موچەی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق کراوە کە ملیۆنێک و ٣٠٠ ھەزار دیار وەردەگرن.
ناوبراو راشیدەگەیەنێت سەردەمی عەبادی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی زۆر ھەولیاندا موچەیان بەرزبکەنەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبون، وتیشی ئەوە لەکاتێکدایە ھیچ پارەیەک بۆ پێشمەرگە تەرخان نەکراوە.
چاودێران ئەو دەسپێکەی وەزیرەکەی پارتی بە لاوازی بە سەرەتایەکی خراپ دەبینن بۆ ئەوەی بتوانێ مافە داراییەکانی ھەرێم بپارێزێت.
وەزیری دارایی عێراق لە پشکی پارتی بە لاوازی دەستیپێکرد “زیادکردنی موچەی حەشدی شەعبی بەسەر تێپەری”
