دۆنالد ترامپ خەریکە ھەموو دەرگاکان لەسەر ئێران دابخات

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

دۆنالد ترامپ خەریکە ھەموو دەرگاکان لەسەر ئێران دابخات، ئەم جارەش کاریگەری لەسەر تورکیا ، عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دەبێت

حاتم عزیز گەردی

دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ ، ئێران لەگەڵ وولاتانی p٥+١ (ئەمریکا ، چین ، روسیا ، بەریتانیا و ئەلمانیا ) رێکەوتنێکی لە بارەی چەکی ناوەکی و ووزەی ئۆتۆمی بەست . کە بە رێکەوتنی چەکی ناوەکی نێوان ئەم وولاتانە دادەنرێت لەگەڵ ئیران . ئەمەش بە خەیاڵی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ووڵاتەکەیان کەوتە قۆناغێکی نوێوە لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیھان و ناوچەکە، بەڵام ئەو خەونەی ئێران زۆری نەکێشا بەھۆی سەرکەوتنی دۆنالد ترامپ وەکو سەرۆکی وولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ھەر لەسەرەتای کەمپینی ھەڵبژاردنەکانی دژایەتی خۆی و ووڵاتەکەی بۆ رێکەوتنەکە و دەست درێژیەکانی ئێران و سیاسەتەکانی لە ناوچەکە دەربڕی . بەم ھۆیەوە قۆناغێکی نوێ لە ململانێی نێوان ئیران و ئەمریکا دەستی پێ کرد و تا دێت قووڵتر دەبێتەوە . ئەمەش کاتێ دۆنالد ترامپ لە رێگای تویتەکانی لە تویتەر دەستی بەھەڕەشە کرد، لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنەکە ، سەرەتا زۆربەی زۆری رۆژنامەنووسان و لیکۆلەرەوان و سیاسەتمەداران پێیان وا بوو کە ئەم ھەڕەشانە جگە لە ووتەی سەر تۆرە کۆمەلایەتیەکان ھیچی تر نیە . تەنانەت خودی دەستەڵاتدارانی ئێرانیش زۆر گرینگیان بەم تویتانە نەدا ، بەڵام لە حوزەیرانی ٢٠١٥ ترامپ بە ڕەسمی یەکەم قۆناغی سزاکان و گومارۆکانی سەر ئێرانی دەست پێ کرد. لە قۆناغی یەکەمی سزاکان کە بریتیە لە سزای ئابووری و بازرگانی و پشەسازی و کەلوپەلەکانی بیناسازی و ڕیکەوتنی کۆمپانیاکان … ھید . کە ئەمەش وای کردووە ئێران تووشی دۆخێکی خراپی ئابووری بێت ، تا وای لێھاتووە دەسەڵاتدارانی ئێران دەستیان بەھەڕەشە کردووە بە جۆرێک دەلێن ئەمریکا ھەوڵ دەدات شەڕ بەرپا بکات ، تەنانەت خۆدی حسن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران گوتی ئەمریکا ھەڵە دەکات ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئێران بکات . بەڵام ئەمانە تەنھا بۆ ئەوەیە تاوەکو بتوانن دەنگی کۆمەڵگای ئیرانی بەلایی خۆیان ڕابکێشن . ئەمەش لەم قۆناغە زۆر قورسە چونکە بەشێکی زۆری ھاوولاتیانی ئێرانی دژی ئەم دەسەڵاتەن. لەگەڵ ھەموو ئەمانەش تا دێت گەمارۆکانی سەر ئێران لەلایەن ترامپ و ئیدارەکەی توند تر دەبێت . کە لە ٥/١١/٢٠١٨ ھاتووە لەگەڵ یادی سوتانی کونسولخانەی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٩ ، قۆناغی دووەمی دەستی پێ کرد لە توندکردنی سزاکان ، کە خۆی دەبێنیتەوە لەگەمارۆ خستنە سەر کەرتی نەوت ، گاز ، ووزە ، گواستنەوەی دەریایی و دارایی ، کە لە کاتی ئیستا بە بڕبڕەی پشتی ئابووری ئێران دادەنرێت ، چونکە لەم ڕیگایە ئێران دەیتوانی پەیوەندی لەگەڵ وولاتانی دونیا بەردەوام بکات . لەبەر ئەوەی ئێران چوارەم ووڵاتە لەسەر ئاستی جیھان لە ھەناردەکردنی نەوت و گاز کە داھاتەکەی دەگاتە ٦٠ ملیار دۆلار ، چاودێران پێان وایە بەھۆی ئەم بڕیارە بۆ کەمتر ٣٠ ملیارد دۆلار دادەبەزێت . ئەگەری ئەوەش لە ئارادا ھەیە بە ھۆی ئەم بڕیارەی ترامب و ئەمریکا کاریگەری لەسەر بەشێکی زۆری وولاتانی ناوچەکە دروست بکات بە تایبەتی تورکیا و عیراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە .

ئەوەی لە بارەی ھەرێمی کوردستان و عیراقە ئەوەیە کەھەر لەسەرەتادا دەسەلاتدارانی ئەمریکا ناڕازین لە ھەڵوێستی پشوویان کەبەرێگایەکەوە ھۆکاریک بوونە بۆ کەم کردنەوە و سوک کردنی گەمارۆ و سزاکانی سەر ئێران . بە شێوازیکی تر ھاوکاربوونە بۆ ئێران بۆ ناردنە دەرەوەی نەوت و کەم کردنەوەی کاریگەری دۆلار لەسەر تومەنی ئێرانی . ئەوەی وای کردووە عیراق لە نێو ئەو ووڵاتانە نەبێت کە بەخشراون ، ئەگەرێکتریش دەگەرێتەوە بۆ بوونی ئەو ھیزە میلیشیایانەی کە لە ئێرانەوە نزیکن ، کە چاودێران پێشیان وایە خاکی عیراق خاکێکی ئاسان دەبێت بۆ ئێران تاوەکو دەرچەیەک بدۆزێتەوە بۆ کەم کردنەوەی سزاکانی .

سەبارەت بە تورکیا کە تاوەکو ئێستاش بە شێوازێک لە شێوازەکان ھاوپەیمان و دۆستی ئەمریکایە، سەرەڕای ئەو بارگرژیانەی ئەم دووایە ، لەبارەیەوە بەشێکی دەسەلاتدارانی ئەمریکا نیگەرانن کە کاریگەری ئەم بڕیارە نوێیانە لەسەر کەرتی ووزەی تورکیا بکات ، کەوا خەریکە ئیستا پەیوەندیەکانی نێوانیان ئاسایی دەبێتەوە ، بە تایبەتی دوای ئازادکردنی قەشە ئەمریکیەکە لەلایەن تورکیا. رۆژی ٤/١١/٢٠١٨ ئۆردۆگان پەیوەندی بە دۆنالد ترامپەوە کردووە لە بارەی پەیوەندی بازرگانی نێوان تورکیا و ئێران بە تایبەتی لە بابەتی سێکتەری نەوت و گازی سروشتی کە ساڵانە تورکیا بەشی ھەرە زۆری گازی سروشتی لە ئێران و روسیا دەکرێ، لەم بارەیەوە ترامپ دڵنیایی دابوو بە ئۆردۆگان کە کاریگەری لەسەر گازی سروشتی تورکیا ناکات ، کە دوای جی َبەجێ کردنی قۆناغی دووەمی سزاکان تورکیا لە نێو ئەو ھەشت ووڵاتە بوو کە بەخشراون لە پەیوەندی ووزە لەگەڵ ئێران . ئەو ھەڵویستەی ئەمریکا بۆ تورکیا ، بە ڕای بەشێکی زۆری سیاستمەدارانی تورک بۆ ئەوەیە تاوەکو تورکیا بە ھۆی ناجاری لە کڕینی گازی سروشتی زیاتر لە روسیا نزیک نەبێتەوە. بەڵام بەشێکی زۆر لە ئابوریناسانی تورکی پێیان وایە کاریگەری لەسەر تورکیا دروست دەکات بە تایبەتی کە تورکیا ھاو سنور و دراوسێ ئێرانە . چونکە پەیوەندی بازرگانیەکانی نێوانیان نزیکەی ١٥ ملیار دۆلارە جگەلەوەش ساڵانە بە دەیان ھەزار گەشتیاری ئێرانی سەردانی تورکیا دەکەن . ئەمانە ھەمووی کاریگەری لەسەر تورکیا و ئابووریەکەی دروست دەکات.

بیگومان بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەم سزا وگەمارۆ نوییانەی ئەمریکا کاریگەری لەسەر وولاتانی ناوچەکە دەبێت بە تایبەتی دوای ئەوەی ئیدارەی ترامپ چاودێری زیاتری ووڵاتانی دراوسێ دەکەن کە لە قۆناغی یەکەم بەشێوەیەک پابەند نەبوون بە بڕیارەکان ، بە تایبەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان کە پەیوەندیەکانیان بەردەوام بوو لەگەڵ ئێران. .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.