لەشاری سلێمانی پرۆژەیەکی خێرخوازی دەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 231 جار بینراوە 0 سەرنج
received_669717250088569

 ستاندەر: سلێمانی

سێ شەممە رێکەوتی ٦/١١/٢٠١٨لەگەرەکی ئـیبراھیم ئـەحمەدی شاری سلێمانی بنەماڵەی” جەلالی ساماغا” لەسەر ئـەرکی خۆیان بینای خوێندنگەیەکیان کردەوە، کەلەسەر میلاکی بنەماڵەکەیان دروست کرابوو، تێچووی پرۆژەکە (٥٥٠)ھەزار دۆلاری ئـەمریکی بووە، خوێندنگەكە بنەڕەتییە‌و لەسەر روبەری (7 هەزار) مەتردوجا دروستكراوە‌و (4 هەزار) مەتردوجای پرۆژەكە تەرخانكراوە بۆ گۆڕەپان‌و باخچە، پرۆژەکە (١٢)پۆل لەخۆدەگرێت‌و بەجۆرێك بنیادنراوە كە تێیدارەچاوی بارودۆخی خوێندكارانی خاوەن پێداویستی تایبەت كراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *