ھاوپەیمانیەتی نەسر: نابێت حکومەتی نوێ بریارەکانی عەبادی بەرامبەر ھەرێم ھەڵوەشێنێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 315 جار بینراوە

ستاندەر
سەرکردەیەکی ھاوپەیمانی نەسر سەر بە عەبادی رایگەیاند، رێکارەکانی حەیدەر عەبادی، لەدژی ھەرێمی کوردستان لەدوای راپرسی سەربەخۆیی، بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران‌و نەک بڕیاری تاکە کەسی.

عەلی سنێد لە ھاوپەیمانی نەسر راشیگەیاند، نابێت عادل عەبدولمەھدی پاشەکشە لەو بڕیارانە بکات، چونکە ھەڵوەشانەوەی بڕیارەکان، گەڕانەوەیە بۆ دواوەو ھەوڵدانە بۆ پارچەپارچەکردنی عێراق.

جێی باسە ئەو ھۆشداریە دوای ئەوە دێت ھەوڵێک ھەیە لە ھەرێم بۆ ئەوەی وا لە حکومەتی نوێ ی عێراق بکرێت بەشێک لەو رێوشوێنانەی دژ بەھەرێم گیرایتە بەر لەدوای ریفراندۆم ھەڵوەشێندرێتەوە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.