لە ۲۱ یەکەمین شاڵیادی شەهید تەحسین کاوانی قسە گەلی خۆم دەکەم

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە
مەهدی کاوانی
ئاخ هەزار ئاخ لەو دیمەنە تێک نەکراوانە . لە لایەکەوە دەریایەک لە قوربانی و تێکۆۆشان گۆمێکی پڕاوپڕ لە خوێن دونیایەک لە لێکەوتەی قوربانی . هەر لە گرتن و کوشتن و ئەشکەنجەدان تا گۆڕە بەکۆمەلەکان و ئەنفال و زیندانی و تەخت کردنی شارو لادێکانمان و بەسەرداباراندنی گازی کیمیاوی و خەردەل و ئیدی و ئیدی و لە لایەکی ترەوە بە چاوی خۆمان دەبینین کوردستانێکی هەراج کراو هێنانی دەستی دەرەکی . گەندەڵی و مشەخۆری و نا عەدالەتی کۆمەڵایەتی و بە فیرۆردان و تاڵانکردنی سامانی نیشتمانی و بێسەروبەری لە حوکمرانی کردنی وڵات و بە جەنگەلستان کردنی بەڕێوەبردنی وڵات .
دوو دیاردە ناکۆک و دژبەیەکەکانی ئەو کوردستانەی کە هەموو ئەو خوێنەی لە پێناودا ، ڕژا ئەوەندە زۆرە لە هەژمار نایەت .کاوەنیەکان و خەلکی بە ئەمەکی شەقلاوەو خۆشناوەتی کە دەتوانم بە یەکەمەکانی هەموو ئەو قوربانی دانانە هەژمار بکرێن کە بە لانکەی شۆڕشو بەرخوردان و حەوانەوەی شۆڕشگێرەکان پێناسە دەکرێن ، بە گری یەکەمی شۆڕشو بەرخوردانەکانن و هەر لەوێشەوە شەپۆل بە شەپۆڵ هەموو کوردستانی دەتەنیەوەو پێیەوە بورکانی شۆڕش و راپەرینی لێ دروست ببوو .
لە شەقلاوەی مەزن و کاوەنیانی پێشمەرگە بە خۆوە گر کە شەهید تەحسین کاوانی سەرقافلەیان بوو گرەکە هەڵدەسێ و بەرەو شارە پیرو داخلەدڵەکەی هەولێر بەڕێ دەکەون و بە دواشیەوە ئەو ڕۆژە خۆشە بە کۆمەڵانی خەلکەوە دەبەخشن و وەک برێن ئۆخەی بۆ ئێمەی کورد خۆ کفر نیە دەبا هەوای ئازادی و سەربەستی و چاوەڕوانی بوون بە دەولەت بچێژین کەچی زۆری پێناچێ و دوو دیمەنی هەرە جیاوازو پێک نەچووی ئەو کوردستانە لە لایەن ملیارەهای خەلکی ئەو گۆی زەویە وبە چاوی خۆیان لە شاشەی تەلەفزیۆنەکان دەبینن و دەبیستن . سەرێکیان ئەو کۆڕەوە ملیۆنەی خەلکە بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیاو بە هەزاران دیمەنی وەها نالەبار و کە هەر دیمەنێکیان چیرۆکێکی تراژیدی لێ وەدەست دەبێ.
بە چاوی خۆیان دەبینن لە ناو ئەو وەرزە ساردی و بارانیەوە هەر بابایێ کۆبوونەتەوەو تەرمی پیرو منالەکانیان لێرەو لەوێ دەنێژن و لە لەیەکی تر چرپە چرپی ماچی سەرکردەکانی کوردو باوەش تێگرتنیانن بۆ سەدام حوسێنی هتلەر دکتاتۆر ئاسا . . کە خەلکەکە ئەو هەموو تڕادیژیاو کارەساتە نالەبارانەو ئەو کۆرەویە ملیۆنیە دەبینێ و لە بەرامبەریشیدا مرچە مرچی ماچەکان دەبینێ دەڵێ بە داخەوە بۆ ملەتێکی وەها قوربانی داو بێ و ئەوەش سەرکردەکانی بێت .
شەهید تەحسین کاوانی پێش خۆشیەوە نەوزادی لاوی بەخشیە ئەو کوردستانە ئیسراحەت لەخۆ نەدیوە باوکیشی هەر بە کەسەری کوردستان لێی پاڵکەوت یاسینی برای ناسراو بە مام داراشی کە بە گێڤارای کورد واتە ئەگەر مام دارام لە پشت بێ سەفینم لە پشتە هەمدیسان چووە ناو کاروانی نەمران . ڕۆحت شاد کاکە تەحسین کاکی تێکۆشەرو شۆڕشگێرو لە خۆ بردو وا مەزانە لە پاش تۆ ئەمە دەناو ژیانێکی خۆشگوزەران و هەوای سەربەستی دەچێژین . ئەوەی تۆ بیرت لێ دەکردەوە کە کوردستان تا نەگەینینە حەمرێن کۆڵ نادەین ، لە سایەی ئێوەو تێکۆشانەکانتان ئەو خەباتو تێکۆشانانەمان ، کوردستانمان بردە ئەو شوێنەی تۆ مەبەستت بوو بەڵام لە بەر گەندەڵ کاران پاشەو پاش گەڕاینەوە. گەڕاینەوە بۆ ئەو شوێنەی کە وەختی خۆی سەدامی دکتاتۆر دەیگۆت ئەگەر پێ رازی بن دەتان دەینێ حوکمرانی ئێستای عەرەب و دڵرەقەکانی تورکیاو ئێرانیش دەڵێن هەر ئەوەندەتان بەسە .
کەرکوک و شەنگال و تەواوی کوردستانە دابراوەکە بە قومار دۆڕێندرا . ئیدی کاکی شەهید کاکانی شەهید ئێمەش لە سێبەری ئەو ئازادیەی کە بە خوێنی خۆتان پێتان بەخشین ئێستاکە ، دەناو کوردستانێکی بچووک کراوەو قات و قری و بێکاری و چارەگە موچەی بەعەلەولا دەژین . بنون بنون هەر تەنیا ئێوە نینە شەهید بەلکوو ئێمەش لە ناو رووحێکی زیندوو وەک ئەوە وایە لە ناو قەبرێکی فراواندا بژین . بەڵام ئەو ڕۆژەش هەر دێت وەک کۆریای باشوورو دەیان دەولەتی تر کە ئێستاکە شانازی بە خۆیانەوە دەکەن و خاوەنی دەولەت و دەولەتداری پێشکەوتوون و ئەمەیان بە دەست هێنا پاش ئەوەی گەندەل کارانیان لە خاکی خۆیان پاک کردەوە دە ئێمەش چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەین تا ئێوەش بە ئاسوودەیی بخەون . هەزاران سڵاو لە گیانی پاکت کاکە تەحسین باوکی ئاسۆو رەنج وکارگەر وڕێبین و ئارەزوو و لەنجە هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی ڕێگای کوردو کوردستان و شەهیدانی قەلەم و وشەی ئازادی .
وێنە:
لە راستەوە شەھید تەحسین کاوانی لەگەل شەھید دارای برای.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.