ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەمریکا و فەرەنسا بڕیارێکی گرنگ دەدەن بۆ پاراستنی سنورەکانی رۆژئاڤا لەبەرامبەر دەستدرێژیەکانی توریا

لەلایەن ستاندار Posted on 377 جار بینراوە

ستاندەر
لە کۆبونەوەی وەفدی سەربازی ئەمریکا و فەرەنسا لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە گرێ سپی بڕیاردرا لەجیاتی مانۆری سەربازی لە سنورەکانی نێوان رۆژئاڤای کوردستان و تورکیا لەمەودوا ھێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا و فەرەنسا لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی دژ بە داعش چاودێری سنورەکان بکەن.
(الێوت العراق) بلاویشی کردۆتەوە ماوەی دوو رۆژە ھێزەکانی دەستیان بە چاودێری ناوچە سنوریەکان کردووە ئەوەش دوای ئەوەی تورکیا بیانوی بە ئەمریکا گرت کە مانۆری سەربازی بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی سوریا دیموکرات ئەنجامدراوە کە ئەو بەبەشێک لە پەکەکە دەیانناسێنێت.
چاودێران پێیان وایە فەرمانی گرتن بۆ سێ سەرکردەی باڵای پەکەکەش لەو چوارچێوەیە بوە کە ئەمریکا تورکیا بێ دەنگ بکات لەھەمبەر ئەو پشتیوانیەی کە لە سوریا لە شەرڤانان دەیکات دژ بە دەستدرێژیەکانی تورکیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.