دانا سۆفی برایم
زه‌مه‌ن له رۆیشتنی خۆی بەردەوامە ، دۆخەكانیش بۆ هه‌ندێك له‌باره و بۆ هه‌ندێكیش ناله‌باره به تایبه‌تی بۆ هه‌ندێك لەو هێزانەی دەیانەوێت شوناسی ئۆپۆزسیۆن هەڵگرن.
پرسیارێك كە ئێستا بۆ خه‌ڵكی كوردستان دێته پێشه‌وه ئەوەیە: ببیین به چی ؟یان بچینە سەر چ ئاوازێك؟
ببیین به پارتی؟ پارتیبوونی چی ؟ كه باسى پارتى لاى خەڵك ئەكەيت رێك وشەى كۆيلە وده‌بێت ببیت بەسێبەرو بەڵێكەری مالباتی بارزانی و ريفراندۆم چيان لەسەر دەمه لاى بەشێكى خەڵكى هێزى دڵسۆزن و لاى بەشێكيش خيانەتكارن!
ببیین به یه‌كیێتی؟ كام باڵ و كام ماڵ؟! رۆژ نييه له تيڤيەكانەوه ٥ جار پێان نەوترێت باڵێكى خيانتكار و باڵێكى دژى سەربەخۆى، ئەم حيزبەش واى لێكراوه لەگەلى بيت پياوى باشيت و لەگەڵى نەبيت پياوى خراپيت!
ببیین به گۆران؟ كام گۆڕانە ،ئەمەی ئێستا ؟ ئه‌مانه كاتی بانگه‌شه ئه‌یان وت هێزی گۆرانكارین نه‌مام زانی گۆرانكاری لە كیلۆنه‌كان دەكەن.بۆ ئێستا كاك نەوشیروان گۆڕان دەناسێتەوە؟ هەموو دەنگە توڕەكانی كۆكردەوە ،ئه‌مانه‌ی ئێستا هه‌ر جاره و له‌سه‌ر په‌تێكن له گرده‌وه ره‌خنه له گرد ئه‌گرن به‌هۆی پاره‌ی گردێكی تر، وا مۆمەكە بەدەستی سەركردەكانی خۆیان فووی لێدەكرێت.
ئیتر گۆڕانی چی؟
ببیین به نه‌وه‌ی نوێ؟ چی نەوەی نوێ؟ئه‌مانه جوڵەی دروستكراون، ئه‌مانه بازرگانی سیاسین و كورسی ده‌فرۆشن بۆ ڤێلایێك، ئه‌مانه له جیاتی پاره بلیت ده‌ده‌ن ،ئەمانە سیاسەت بە تایقكردنەوەی شیرینی تێگەیشتوون ،كاتێك دەڵێن تاقیمان. بكەنەوە،
ببیین به كۆمه‌ڵی ئیسلامی؟ ئه‌وانه كه‌س تێ‌یان ناگات پێشگری ئیسلامین و جیاوازیێكی واشیان نییه له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتداره‌كانی باسیان ده‌كه‌ن، ئه‌ڵێن ئه‌وانیش وه‌ك هێزه فه‌رمان ره‌واكان بنه‌ماله‌یین…
ببین به یه‌كگرتوو؟ ئەمە دەبێت قاقایەكی گەورەت بۆ لێبدەین ،دەزانی بۆ؟ باسیان مه‌كه جارێ شۆكن ئه‌لێن سه‌ریان لێشێواوه 5 كورسی و دونیایێك متمانه‌یان دۆڕاندووە، ئه‌لێن كه‌س تێ‌یان ناگات شه‌ریكن له‌گه‌ل گورگ گۆشت دەخۆن لەگەڵ شوانيش شین دەكەن
ببیین به هاوپه‌یمانی؟ كام فەرعەیان ئەوەی بەغدا یان ئەوانەی کوردستان؟ كه‌س تێ‌یان نه‌گه‌یشت هاودیدی یه‌كیێتی بوون و رۆیشتنه‌وه هه‌ر وه‌رزێك بوون وه‌ك موبه‌ریده(فێنككه‌ره‌وه) هه‌ڵیانگرته‌وه، نانا ئاگات لێ نییه ماون، نا كاكه نه‌ماون هه‌ر تۆزێكی تر ده‌مێنه‌وه ، ئه‌گینا ئه‌وانیش ده‌رۆنه‌وه له ئێستاوه كه‌س به كه‌سیان نه‌ماوه بوون بە ٤چوار فەرعەوە، بەغدا ، نەمسا ، هەولێر ، سلێمانى…
ببيين به پەكەكه و یه‌په‌گه و پەيەده؟ پەكەكە و یه‌په‌گه و پەيەده چى, بەس ماوه پێمان بلێن ئاپۆ چى و ئەمريكا ١٢ ميليۆنمان دۆلارمان بۆ تەرخان بكات بۆ كەشفى شوێنمان…!
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه باشه ببیین به چی و به كام ره‌نگه؟ چۆن سەرمان لێ شێواوه ؟ هیچییان؟ به‌ڵی هیچییان؟ به‌ینی خۆشمان بێت تۆش یان پاراستنی یان زانیاری یان میتی یان ئیتلاعاتى…یان حەشد پارەت بۆ دەنێریت…!