ئەمریکا سیاسەتێکی نوێ لە کوردستان پەیڕەو دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 415 جار بینراوە

ستاندەر: سەلمان کۆچەری
لەدوای رێفراندۆم و ڕوداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر ئەمریکا بەرنامەی بۆ جۆرێکی تر لە مامەڵەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان داڕشتووە بەجۆرێک ئەمریکا مامەڵەی زیاتر لەگەڵ ئەو حیزبانەدا دەکات کە دامەزراوەین و ناکەونە بەر ئەجێندای وڵاتانی ئیقلیمی.
ستاندەر لە واشنتۆنەوە زانیاری پێگەیشتووە کە باڵوێزی ئەمریکا لە عێیراق و کونسوڵی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان دوو ملیار دۆلاریان تەرخان کردووە بەمەبەستی کارکردن لەسەر پرۆژەکانیان و پاڵپشتی کردنی چەند حیزبێک لە کوردستان, هەروەها حکومەتی داهاتووی هەرێم ناچار دەکات بە چاکسازیکردن لە هەندێک سێکتەر.
ئەمریکا لەماوەی ٨ ساڵدا پەیوەندی رەسمی لەگەڵ سێ حیزبدا دەکات ئەوانیش پارتی, یەکێتی و پەکەکە, بەڵام لە هەندێک پرۆژەشدا هاوکاری کۆمەڵ, گۆران و یەکگرتوو دەکات ئەگەر بتوانن پەیوەندییەکانیان دروست بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.