ستاندەر
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له به‌شێكی چاوپێكه‌وتنێکی دەنگی ئەمریکادا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و تاوه‌كو ئێستاش نازانن داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم بۆ كوێ ده‌ڕوات
به وته‌ی عاسم جیهاد تاوه‌كو ئێستا هه‌رێم هیچ بره داهاتێكی نه‌وته‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه به حكومه‌تی ناوه‌ندی و نازانن چی لێ به‌سه‌ردێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و دۆسیانه‌ی ده‌بێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت وچاره‌سه‌ر بكرێت.