پارتی بۆپێکهێنانی حکومەت لەسەرجەم مەرجەکانی پێشووی پاشگەزدەبێتەو

لەلایەن ستاندار Posted on 346 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکان کەلەچەند سەرچاوەیەک دەست ستاندەر کەوتووە پارتی دیموکرات لەومەرجەنەی پێشوتر بەسەر لایەنەکانی بەشدار لەکابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم دەیسەپاند پاشگەزبۆتەوە و لەئێستادا هیچ مەرجێکی لەسەر ئەو لایەنانە نییە کەدەیانەوێت بەشداربن لەکابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر پارتی دیموکرات کۆمەڵێک مەرجی لەسەر ئەو لایەنانە دانابوو کەدەیانویست لەکابینەی نوێ بەشداربن، کەخۆی دەبینیەوە لە بەڵێندان بەنەکشانەوە لەحکومەت تا کۆتایپێهاتنی چوار ساڵەی حکومەت و قسەنەکردن لەسەر کەموکورتیەکانی حکومەتی داهاتوو و کۆنەبوونەوە لەگەڵ باڵێکی نێو یەکێتی.

جێگای باسە چاودێران ئەو پاشەکشەیەی پارتی لەمەرجەکانی وایدەخوێننەوە کە پارتی دەیەوێت سەرجەم لایەنەکان بێنێتە ژێرباری حکومەتی داهاتوو کەبەڕای زۆرێک لەچاودێران حکومەتی داهاتوو ڕوبەڕووی کۆمەڵێک قەیرانی کوشندە دەبێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.