بۆ گۆران پاشه‌كشه‌ ده‌كات ….؟

لەلایەن ستاندار Posted on 1099 جار بینراوە

زەبەنگ بەهادین

كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ى گۆرانى دروستكرد خه‌ڵك متمانه‌یه‌كى زۆریان به‌ تواناكانى ئه‌و پیاوه‌ هه‌بوو , هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بانگه‌شه‌ى دیموكراسى و مافى مرۆڤ و وه‌ستان دژى گه‌نده‌لێ و دژى ساخته‌كارى بووه‌ دروشمه‌ سه‌ره‌كى یه‌كانى گۆران ,

ئه‌و كات یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان و پارتى دیموكراتى كوردوستانیش هه‌مان ئه‌و دروشمانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیان هه‌بوو به‌ڵام خه‌ڵك متمانه‌یان به‌ یه‌كێتى و پارتى نه‌مابوو به‌ڵكو هه‌موو هیواو ئاواتیان بۆ به‌دیهێنانى داهاتویه‌كى باش بۆ كوردستان به‌ستبوه‌وه‌و به‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه‌ , ئه‌و كاریزامایانه‌ى به‌شدار بوون له‌ دروستكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆران دا هه‌مان كاریزما سیاسى یه‌ دووباره‌ بووه‌ و سێ باره‌ بووى حیزبه‌ كۆنه‌كان بوون , هه‌ندێكیان نه‌بێت روخسارى تازه‌ بوون له‌ سیا سه‌ت دا ئه‌وانیش هه‌ر زوو یان پاشه‌كشه‌یان كرد له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ یان به‌ هۆكارێك دورخرانه‌وه‌ .

له‌ پاش كۆچى دواى نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ڵكانێك مابوون ئومێدیان به‌ به‌رنامه‌و په‌یره‌وى بزوتنه‌وه‌كه‌ مابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌نگى بزوتنه‌وه‌كه‌ رووى له‌ كه‌مى یه‌كى زۆرده‌كرد به‌ڵام هه‌ر خراپى یه‌كانى یه‌كێتى و پارتى واى له‌ خه‌ڵك كردبوو ئومێد پچراو نه‌بێت به‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆران , ئێستا ئه‌و ئومێده‌ش وورده‌ وورده‌ كاڵ ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و و نه‌مان ده‌چێت هه‌رچى دامه‌زرینه‌رانى بزوتنه‌وه‌كه‌ن یه‌كه‌ یه‌كه‌ ده‌كشێنه‌وه‌و شكستى خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن , و بزوتنه‌وه‌كه‌ش له‌ هوتافاتى خه‌یاڵى خۆى ناكه‌وێ , تا ئێره‌و گۆران توانى بر بكات به‌ڵام به‌م سیاسه‌ته‌ دوو رووى و و كۆپى یه‌ى یه‌كیتى و پارتى یه‌وه‌ ئه‌وا گۆران به‌ره‌و داكشانى زیاتر و پوكانه‌وه‌ى زیاتر ده‌چێت . گۆران كاتێك له‌ حكومه‌تدا بوو نه‌ك هیچى پێنه‌كرا به‌ڵكو ده‌ركرا و رسوا كرا ئه‌وه‌شى مایه‌وه‌ چووه‌ ناو پارتى یه‌وه‌ وه‌ك وه‌زیرى دارایى پێشوو كه‌ گولبژێرى بزوتنه‌وه‌كه‌ بوو .

ئیستا گۆران بیزوو به‌ به‌شدارى له‌ حكومه‌تدا ده‌كات پێده‌چێت ئه‌ویش پێكانى چووبنه‌ ناو به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانه‌وه‌ , ده‌نا گۆرانێك كه‌ هیچ ده‌سه‌لاتێكى سیاسى و عه‌سكه‌رى و دارایى نى یه‌ چى پێده‌كرێت له‌ ته‌ك پارتى كه‌ رۆژ به‌رۆژ زیاد ده‌كات و یه‌كێـتى یه‌ك به‌ نه‌هجى تازه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات , له‌ ئێستا به‌ دوا یه‌كێـى ناهێڵێت به‌و نه‌هجه‌ى پێشوو سیاسه‌ت بكرێت له‌ زۆنى سه‌وز ته‌نانه‌ت شیوه‌ى مامه‌ڵه‌ى سیاسى له‌گه‌ڵ پارتیش ده‌گۆرێت ,هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م دووانه‌ یه‌كیتى و پارتى تاز بوونه‌ جمكى به‌ررژه‌وه‌ندى سیاسى له‌ ناوچه‌كه‌ , ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یه‌وێت یاریكردنه‌ به‌ گۆرانه‌وه‌ بو به‌رزكردنه‌وه‌ى كیرفى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كیتى ده‌نا پارتى هیچ متمانه‌یه‌كى به‌ گۆران نى یه‌ , و گۆرانیش بۆ كرینه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كیتى ده‌یه‌ویت به‌شدار بێت له‌گه‌ل پارتى ده‌نا گۆران باش ده‌زانێ بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى یه‌كه‌ى له‌گه‌ل وئه‌وه‌دا نین بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌شدار بێت , به‌ڵكو دژى به‌شدارى گۆرانن له‌ ته‌ك یه‌كیتى و پارتى چونكه‌ئه‌وان باش ئه‌زانن گۆران له‌ ناو حكومه‌تیك دا بێت هه‌موو جومگه‌كانى به‌ سیاسه‌تى یه‌كیتى و پارتى كرا بیت هیچى پێناكرێت . پێشبینى ده‌كرێت له‌ داهاتودا یه‌كیتى داواو له‌ گۆران ده‌كات بنكه‌ى سیاسى خۆى بگوێزیته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر بۆ په‌ستان خستنه‌ سه‌ر پارتى به‌مه‌ش گۆران زیاتر كال ئه‌بیته‌وه‌ له‌ زۆنى باڵاده‌ستى خۆى , هه‌روه‌ها پارتى و یه‌كیتى كار بۆ باشكردنى گوزه‌رانى خه‌لك ده‌كه‌ن ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش ترسى لاى گۆران دروستكردبى چونكه‌ كاتێك خه‌ڵك گوزه‌رانى باش بێت پێویستى به‌ گۆران نامێنیت ئه‌و گۆران ته‌واو سفر ده‌بێته‌وه‌ .

به‌ هه‌موو باره‌كاندا گۆران به‌ره‌و كاڵ بوونه‌وه‌ داكشانى زۆر ده‌روات ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تى نه‌زانانه‌و نه‌بوونى رێكارێكى سیاسى دروست له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌كه‌ ره‌نگه‌ ته‌نها به‌مه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستێ و تاك تاكى كاریزماكانى گۆرانیش بخرینه‌ به‌ر تانه‌یه‌كى زۆر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر تواناى هه‌ستانه‌وه‌یان نه‌مێنى . گۆران یه‌ك چانسى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆى به‌ جیگیرى بهێلێته‌وه‌ ئه‌ویش ئۆپوسزیونى و ده‌ست به‌ستن به‌بنكه‌ جه‌ماوه‌رى یه‌كه‌ى ده‌نا به‌ده‌ر له‌مه‌ به‌ دوا گۆران له‌ جارى داهاتوو باشه كشه ى زياتر ده كات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.