گۆڕان: ئەگەر پارتی ئەو پۆستەمان نەداتێ بەشداری حكومەتی نوێ ناكەین

لەلایەن ستاندار Posted on 1156 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ مه‌رجی وه‌رگرتنی پۆستی جێگرێكی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریده‌كات له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، مه‌رجه‌كه‌شی به‌فه‌رمی داوه‌ته‌ پارتی دیموكراتی كوردستان.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ شاندی پارتی وتووه‌، زیادكردنی جێگرێك بۆسه‌رۆكی حكومه‌ت داواكاریی بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌، له‌حاڵه‌تی جێبه‌جێنه‌كردنیدا ئه‌وان به‌شداریی له‌ كابینه‌ی نۆدا ناكه‌ن.

ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌م ئه‌و داواكارییه‌ی پارتیدا بوه‌ته‌ به‌ربه‌ست، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، كه‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ جێگری دووه‌م بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت زیاد بكرێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت قوباد تاڵه‌بانی تاكه‌ جێگری ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌ت بێت.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی نوسیوه‌، تا ئێستا هیچ شتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ گفتوگۆكانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ده‌ستنه‌هاتووه‌، هه‌روه‌ها پێشبینیده‌كرێت ئه‌مجاره‌ جیاواز له‌ كابینه‌كانی پێشوو، پۆسته‌كان یه‌كلانه‌كرابێتنه‌و بۆ لایه‌نه‌كان، به‌ڵكو دانوستانه‌كان یه‌كلایبكاته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.