ساڵيادى هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم لەلایەن دادگای باڵای فیدرڵی عێراق (نهێنی شاراوە)

لەلایەن ستاندار Posted on 5468 جار بینراوە 0 سەرنج
R- Standard

نهێنی شاراوە لە بارەی ساڵيادى هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم لەلایەن دادگای باڵای فیدرڵی عێراق،  بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر چەند خاڵێكی یاسایی و سیاسی نهێنی بڵاودەكاتەوە.


ستاندەر

دوابەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧، پارساڵ لە رۆژی ٢٠/١١/٢٠١٧ دادگای فیدراڵی بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستانی دەرکرد (لەخوارەوە دەقەکەی ھەیە)، بە واژۆی ھەر (٩) ئەندامەکەی دادگا، رۆژی دواتر کە ٢١ی مانگ بو بڵاوکرایەوە کە ساڵێک لەمەوبەر.

بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر چەند خاڵێكی یاسایی و سیاسی نهێنی بەكورتی بڵاودەكاتەوە:

1. ئەو داوایانەى کە لە دادگای باڵای فیدراڵی بە ژمارەکانی (٨٩ و ٩١ و٩٢ و ٩٣ /٢٠١٧) تۆمارکراون. داواى ژمارە (91) دژی مسعود بارزانی بوو، داوای (93) دژی پارێزگاری كەركوك بوو، ماددەی دژی مسعود بارزانی بریتی بوو لە فەرمانێكی ئیقلیمی ژ: 106 رۆژی 9/6/2017 بو.

2. ئەوانەی ناویان هاتوە لە خاڵی یەكەم دەبو ئامادەبن لە داگای فیدراڵی بۆ بەرگریكردن لە خۆیان و لە ریفراندۆمەكەش، كەچی نەخۆیان نە پارێزەریان ئامادەنەبون كە وەك لە (مادة 4/ مرحلة المرافعة) هاتوە، بۆیە كەیسی ریفراندۆم زۆر خراپ دۆڕا.

3. بەپێی ئەو بەڵگەنامە (ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی) كە لای دەزگای ستاندەر هەبوە. دەتواندرا لە دادگای فیدراڵی كەیسی (مافی چارەنوسی كوردستان) بیباتەوە.

4. دادگای فیدراڵی پشتی بە مادەی 4ی دەستور بەستبو، دەزگای ستاندەر لە توێژینەوە (ریفراندۆمی كوردستان بەپێی یاسای نێودەوڵەتی)ی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاماژەی بەو مادەیە و سزاكان كردبوو كە رووبەڕووی ریفراندۆم دەبێتەوە.

5. هەر (9) ئەندامەكەی دادگای فیدراڵی بە ئەندامە كوردەكانیشەوە واژوویان لەسەر بڕیاری هەڵوەشانەوەی ریفراندۆم كرد، كە دوو ئەندامیان نوێنەری حیزبەكانی دەسەڵاتدار لە هەرێمی كوردستان بوون.

6. دەسەڵاتدارانی هەرێم بێهەڵوێستانە ملكەچی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بوون. بە سێ قۆناغ:

قۆناغی یەكەم: حكومەتی هەرێم بەفەرمی ریفراندۆمی سڕكرد، بەڵام بەغدا لێی وەرنەگرت.
قۆناغی دووەم: سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی رایگەیاند رێز لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەگرین بەڵام لەلایەن بەغدا ديسان قبوڵ نەکرا، ڕایانگەیاند پێویستە بڵێن پابەند دەبین.
قۆناغى سێیەم: حکومەتی ھەرێم پابەند بونی خۆی بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ریفراندۆم دەربڕی.
بڕیار و راگەیەندراوەكانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم لە درانگانێكی شەو دەدرا لەبەر ئیحراجی.

7. بەپێی راوێژ لەگەڵ یاساناسی نێودەوڵەتیەكان بەرازی بونی دەسەڵاتی كوردی بەو بڕیارانەی داگای فیدراڵی هەر ریفراندۆمەكەی هەڵنەوەشاندەوە، بەڵكو هەر ریفراندۆمێكی تر لە ئایندە دابكرێت سوتاوە (بە ناقانونی هەژمار دەكرێت). هەروەها رازی بونە بەو داگیركردنەوەی ناوچە دابڕێنراوەكان.

8. لە مادەی 4ی بڕیارەكانی داداگای فیدراڵی بڕی (400000) هەزار دینار كەوتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم بۆ حەقی پارێزەران كە دەكەوێتە ئەستۆی لایەنی دۆڕاو لە دادگا. بەو بڕە پارە دراوە لە لایەن دەسەڵاتی هەرێمەوە، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە كێ پێی هەڵساوە و ناوی پارێزەرەكە چییە.

زانیاری تر

 بەپێی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لە دانیشتنەكەی دوكان لە 15ی ئۆكتۆبەری 2017 كە لە نێوان(پ.د.ک) و (ی.ن.ک) ئەنجامدرا، گفتوگۆ لەبارەی سڕکردنی ئەنجامەکانی ریفراندۆم کراوە. دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم شکستی ھێنا لەوەی بەغدا ڕازی بکات بە سڕکردنی ریفراندۆم بۆ دەرباز بوون لەو دۆخە پێشنیاریان کرد لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە کەیسەکە یەکلابکرێتەوە و، لەوێ ئەنجامی ریفراندۆم ھەڵوەشێتەوە تاکو دوچاری ئیحراجی نەبن بەرامبەر خەڵکی کوردستان, ئەوەی زیاتر ئەو زانیارییە پشتڕاست دەكاتەوە ئەیاد عەلاوی جێگری ئەوکاتی سەرۆک کۆمار لە ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ڕایگەیاند لەلایەن مەسعود بارزانی نامەیەکی بە واژوی خۆی پێگەیشتوە تیایدا بە ڕەسمی ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ سڕکردنی ئەنجامەکانی ریفراندۆم و پابەند بوون بەدەستور و دەستپێکردنی گفتوگۆی بێ مەرج، عەلاوی لە ڕاگەیەنراوەکەی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە حکومەتی عێراق جگە لە ھەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم بەھیچ بژاردەیەکی تر ڕازی نابێت.

ئەو پرسیارانەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم تا ئێستا وەڵامیان ناداتەوە:

  1. بۆچی سەركردایەتی كورد پاداشە مەزنەكەی (تیلرسۆنی) ڕەتكردەوەو بە سزاكەی دادگای فیدرالی ڕازی بوو؟
  2. ئەو ترسە گەورەیە چ بوو, وای كرد سەركردایەتی كورد واتەنازول بكات, بەبڕیارەكانی داگای فیدراڵی رازی بی، فرۆكەخانەكان و خالی سنوری تەسلیم بكا ؟
  3. بۆچی سەركردایەتی ریفراندۆم هەڵوەشایەوە؟ بەفشاری چ لایەك بوو؟ بۆچی ئەنجومەنی سەركردایەتی كورد داش عێراق دروستكرا؟
  4. بۆچی بەچەند سەعاتێك 51%ی خاكی كوردستان لە كەركوك تا شەنگال بەبێ شەڕ هەموی تەسليكرا؟

زيانەكانی

یەك لە هەنگاوە دەگەمەنەكانی جیهانە كە زیانێكی زۆری داو بێ ئەوەی قازانجێكی ئەوتۆی هەبێت، ئەوانەی كە دەڵێن ریفراندۆم وەك تاپۆ لە گیرفانمانە هیچ ئەساسێكی قانونی نییە، بەپێی توێژینەوەكانی دەزگای ستاندەر هێشتا ریفراندۆمەكەی 2005 كاریگەری ئەرێنی باشتری لەو ریفراندۆمە بەجێهێشتوە. زیانەكانی:

  1. لاوازكردنی پێگەی كورد لەسەر ئاستی عێراقی و هەرێمی و جیهانی.
  2. دۆڕاندنی لە 51%ی خاكی هەرێمی كوردستان.
  3. لە دەستدانی فرۆكەخانەوە خاڵە سنورییەكان.
  4. ئاواتەكانی دەوڵەتی كوردستانی دورخستەوە و لەبەرامبەریشدا عێراقی كردە دەوڵەتێكی بەهێز.

بەڵگەنامەی پەیەوەست بە توێژینەوە:

دەقی بڕیاركانی دادگای فیدراڵی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *