بزانە مەسعود بارزانی لە سەردانی بۆ بەغدا بەرھەم ساڵح دەبینێت

لەلایەن ستاندار Posted on 376 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاری چەند سەرچاوەیەکی میدیای عێراقی ئەمرۆ چوارشەممە مەسعود بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و دواتریش سەردانی چەند وڵاتێکی کەنداو دەکات.

سەرچاوەکە وتیشی لە سەردانەکە عادل عەبدول مەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان دەبینێت، جگە لە بینینی عەمار حەکیم و چەند سەرکردەیەکی تری شیعە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکان ناوبراو ھیچ نیەتێکی نیە بۆ بینینی بەرھەم ساڵح، پێشتریش چەند ھەوڵێک بۆ ئاشتکردنەوەی بارزانی لەگەڵ بەرھەم ساڵح ھەبوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوە.

لەلایەکی عەبدوسەلام بەرواری رۆژی سێشەممە رایگەیاند سەردانەکەی بارزانی ڕەسمی نیە چونکە ھیچ پۆستێکی ڕەسمی لە ھەرێم نەماوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.