كوردلە كابینەی نوێی عێراقدا چی دەست ئەكەوێت ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 385 جار بینراوە
كمال محمد
لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقدا كورد لە ئەنجومەنی حكومەوە تا كابینە یەك لەدوای یەكەكاندا بەشدار بوەوچەندین پۆستی سیادی و سەربازی و تەنانەت سەرۆك كۆماری وەرگرتوە بە ئێستاشەوە ،بەڵام ئاشكراشە كە بەدرێژایی ئەم چەن ساڵە نەیتوانیوە لە میانەی خۆ تەیاركردنێكەوە لە رووی سیاسی و جوگرافیەوە لە هەر هەلومەرجێكدا حەقیقەتە مەزنەكان بدركێنێت و كار بۆ ئەنجامگیر كردنی بدات .

سەرەنجام دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ١٢/٥ عێراق سەرەڕای ساختەكارییەكی بێ شوماردوبارە پارتی و یەكێتی وەك نوێنەرانی كورد و هەرێم بەشدارن لەكابینەكەی عادل عبدالمهدیداو چەندین پۆستیان بۆ خۆیان یەكلا كردۆتەوە و لەهەوڵی بەدەستهێنانی چەندین پۆستی دیكەدان ،ئەوەی جێگای تێڕامان و هەڵوەستە لەسەر كردنە دیسانەوە بەشداری كوردە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانكارییەك و گرەنتییەك هەبێت لەكابینەی نوێدا بەسودی كوردان ،بۆیە بەشداری كردن لەم جۆرە چەندین جارتاقیكراوەتەوە شكستی لەدوای خۆیدا هێناوە، چون بەشداریكردن هەرئەوە نییە پۆستەكان بەرێوە ببرێت ، بەڵكو گرنگترئەوەیە چۆن بتوانرێت لەرێی ئەو پۆستانەوە بەرگری لە خود بكرێت وەك كورد و ماف و دەستكەوتەكانی خاكی هەرێم .

لە تەواوی كابینەكاندا پارتی و یەكێتی خۆیان بە نوێنەری كورد و هەرێم داناوە،بەڵام لەم نوێنەرایەتیكردنەدا هیچ كات نەیانتوانیوە یان نەیانویستوە هاوبەشێكردنیان لەعێراقدا وێناكردنێكی راست و ڕەوا بێت و لەو سۆنگەیەوە ئازادی هزر و ڕادەربڕین و مافەكانی كوردلە ژێر گرەنتی دەستورییەوە بچەسپێنن و پابەندبونی تەواوەتی خۆیان نیشان بدەن ،بۆیە هەرجۆرە رێكەوتن و جیاوازییەكیان بەردەوامی بەو بونیادە داوە كە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی حیزبین و هەمو كات پشتیان بە لێكدانەوەی كامیان گەورەترن بەستوە،

سیاسییەكانی پارتی و یەكێتی توانای جێبەجێكردنی هیچ پرەنسیبێكی سیاسیان نەبوە ،تەنانەت لەپێناو بنچینەییترین پێویستییەكانیشدا نەیانتوانیوە گفتوگۆیەكی سیاسی وەها پێشكەش بكەن بۆئەوەی بە تەندروستانەترین شێوە بژارەكانی كورد دەستنیشان بكەن،بەڵام ئەوەی جێگای سەیرە كورد بەهەمان میتۆد و عەقڵیەتی كابینەكانی پێشوترەوە بەشدارە !واتە ئەو هەڵوێست و گوزارشتانەی هەڵگری پشكێكی بەرزی حەقیقەتن گرێدراوی نوێنەرایەتیكردنیانی لە خۆنەگرتوە،بۆیە لەئەنجامدائەوەی چارەسەری دیاری ئەكات پێڕەوكردنی حەقیقەت و نوێنەرایەتیكردنی راستینەییە تا لە رێگایەوە پرسی كورد و هەرێم هەنگاو بەرەو پێگەیەك بنێت كەسەركەوتن رەچاوكردنی كورد وەك نەتەوەیەك ئەستەم نەبێت و بەشداریكردنیان تەنها لە بەرژەوەندی كۆمپانیاو دەستەو حیزبی و بنەماڵەییەوە نەبێت وەك ئەوەی كە ئێستا بوونی هەیە،بۆیە بەشداریكردن و حەقیقەتی بەشدارییان بە ماهییەتێكی هێندە نەبو گەیشتوە كە ناكەوێتە ناوهیچ پێوانە و پێناسەیەكی راستی سیاسەتكردنەوە لە قۆناغەكانی داهاتودا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.