ستاندەر
بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق و ئەندامی شاندی بارزانی لە بەغدا، ڕایگەیاند بارزانی بڕیاری داوە لە بەغدا بارەگایەک بکاتەوە و ڕۆل بگێڕێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق. ناوبراو بۆ ڕووداو وتیشی ئێستا بارزانی لەیەکەم هەنگاو دەیەوێ کێشەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق چارەسەر بکات، جێ ی باسە کردنەوەی ئەو بارەگایە دەریدەخات کە بارزانی پێی وایە چیتر هەولێر سەنتەری گۆڕانکاریەکان نیە و ئەو بایەخەی جارانی نەماوە، بۆیە دەیەوێت لە بەغدا پێگەی خۆی بەهێزبکات.