رۆژنامەیەکی ئەمریکی لەبارەی دیناری عێراقی ئاماژە بە بڕیارێکی نوێ ی تڕەمپ دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 757 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێ بەهای دیناری عێراقی بۆ سەردەمی زێرین بگەڕێنێتەوە  كه‌ هه‌ر دینارێكی عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ زیاتر له‌ 3 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو ۰ گرنگترین دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی دابه‌زینیان به‌خۆوە بینی به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری مباشر ی سعوودی کەتیایدا ئاماژەی بەبەرزبونەوەی نرخی دیناری عێراقی دەکات بەبەراورد دراوی وڵاتان ٫ لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە

۰۱ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی له‌ 0.44% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا۰

۰۲یۆرۆی ئه‌وروپی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ 0.02% بەهاکەی لەدەستدا۰

۰۳ یه‌نی ژاپۆنی نرخه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی 0.45% به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی له‌ده‌ستدا. نرخی دراوه‌كانی وڵاتانی كه‌نداویش به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی دابه‌زینی بەخۆیەوە بینی ، بهم شێوەیە :

۰٤ ریاڵی سعوودی 0.43% و هه‌ریه‌ك له‌ درهه‌می ئیماراتی، دیناری به‌حرێنی و ریاڵی قه‌ته‌ریش له‌ 0.44% به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی نرخه‌كانیان له‌ده‌ستدا و دیناری كوێتیش 0.46% به‌رامبه‌ر دراوی عێراقی به‌هاكه‌ی دابه‌زی.

۰٥ هه‌ریه‌ك له‌ دیناری ئوردنی و ریالی عومانیش به‌ڕێژه‌ی 0.47% نرخه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی له‌ده‌ستدا، له‌كاتێكدا زۆرترین كاریگه‌ری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی دیناری عێراقی له‌سه‌ر دراوی میسری بووه‌ و جونه‌یهی ئه‌و وڵاته‌ له‌ 0.71% نرخه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی له‌ده‌ستداوه‌.

ئەمە لکاتێکدایە له‌ راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی “نیوزویك”ـدا بڵاوكرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته‌ كڕینی دیناری عێراقی ٫ به‌و پێیه‌ی دۆنالد ترمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ به‌های دیناری عێراقی به‌رزبكاته‌وه‌ ۰ رۆژنامه‌کە نووسیویه‌تی “ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌ستیان به‌ كڕینی ملیۆنان دیناری عێراقی كردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه‌ دۆناڵد ته‌رمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نیازێكی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی دراوی عێراقی هه‌یه‌”. له‌ راپۆرته‌كه‌ی نیوزویكدا هاتووه‌، “تره‌مپ ده‌یه‌وێت دیناری عێراقی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می زێڕین، كاتێك كه‌ هه‌ر دینارێكی عێراقی به‌رامبه‌ر بوو به‌ زیاتر له‌ 3 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی” ۰ شایەنی باسە ساڵی رابردوو تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا له‌ یه‌كێك له‌ لێدوانه‌كانیدا رایگەیاندبوو ده‌رفه‌ت به‌ سه‌رجه‌م دراوه‌ جیهانییه‌كان ده‌ده‌ن، له‌ بازاڕێكی یه‌كساندا ركابه‌ری یه‌كتر بكه‌ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.