لە قەڵادزە مامۆستایانی زانکۆ داوای لێپرسینەوە لە هێزی ئەمنی دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 365 جار بینراوە

 

ستاندەر: سەلمان کۆچەری

دوای ئەوەی لە خۆپێشاندانی هەفتەی رابردووی خوێندکارانی زانکۆ لە قەڵادزە لەناو هێزە ئەمنیەکانەوە هێرش کرایە سەر مامۆستایەکی زانکۆ و سوکایەتی پێکرا لە رونکردنەوەیەکدا مامۆستایان و خوێندکاران رایدەگەێنن بۆ ئیدانەکردنی ئەو سوکایەتیە یەک شەممە خۆپێشاندان ئەنجامدەدەن.
لە رونکردنەوەکەدا هاتووە خۆپێشاندانی بەیانی لە قەڵادزە لەپێناو دوو مەبەستدایە, ئیدانەکردنی کردەی هێزە ئەمنیەکان بەرامبەر مامۆستایەکی زانکۆ و داوای گۆرینی سەرۆکایەتی و یەکەی کارگێری زانکۆیە بەهۆی خراپی دۆخی زانکۆ و بەشە ناوخۆیەکانە.
ستاندەر زانیاری هەیە کەوا بە هۆکاری بەردەوامی کێشە ئیداریەکانی زانکۆی قەڵادزە و تەداخوولی خەڵکی ناوچەکە ناکۆکی لەنێوان دوو هۆزی ناوچەکە دروست بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.