کەشناسی هۆشداری بە هاوڵاتیانی پارێزگاکانی هەرێم دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 343 جار بینراوە

ستاندەر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ شەممە 1/12/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ھەوری باراناوی دەبێت، ھەندێک جار لێزمە باران و دروستبوونی ھەورە تریشقەشی لەگەڵدایە. ھەر لەبارەی کەشوھەوای ئەمڕۆوە، کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، کە ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە بەروارد لەگەڵ سەنتەری پارێزگاکان، زیاترە، ھەروەھا ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا ھەیە. کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە 2/12/2018، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە ھەور دەبێت، تەنیا لە سلێمانی ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە. لەبارەی کەشوھەوای سبەی، کەشناسی ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی، سبەی لە زۆربەی ناوچەکاندا ئەگەری دروستبوونی تەم ھەیە، پاشان نامێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.