ستاندەر
ئەگەرچی لەدوای هەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ٩ دەنگوباسی ئەوە گەرمبوو کە جارێکی تر نێچیرڤان بارزانی لەلایەن پارتییەوە بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت کاندید دەکرێت و فازل میرانیش لە دیدارێکدا گوتی بەو پێیەی لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر نێچیرڤان بارزانی سەرکەوتووبو لە دەربازکردنی کوردستان لە گەمارۆکان ئێستا مافی خۆیەتی پاداشتەکە بە پێدانەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت وەربگرێتەوە، بەڵام بەگوێرەی بەرەو پێشچونە نوێیەکان وادەردەکەوێت چیتر نێچیرڤان بارزانی چانستی بەردەوامی نەماوە لە پۆستی سەرۆکی حکومەت و ئەگەری زۆرە مەسرور بارزانی پۆستی سەرۆکی حکومەت وەربگرێت، ئەو سەرچاوەیەی پارتی وتیشی ئەو گۆڕانکارییە نێچیرڤان بارزانی نیگەران کردووە و، سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێم دوای کاراکردنەوەی بەگوێرەی زانیاری ستاندەر نێچیرڤان بارزانی گومانی لەوە هەیە ئەو پۆستە بەو بدرێت و، پێی وایە وروژاندنی ئەو بابەتە لە ئێستا بۆ لەبیربردنەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەتە لەلای ئەو و مەشغولکردنیەتی بە بابەتێکی تر کە دڵنیایی تێدانیە.