پەکەکە یەکێتی ئاگادار دەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 346 جار بینراوە

ستاندەر: سەلمان کۆچەری

لەدوای بڕیارەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت بەرامبەر تەڤگەری ئازادی و داخستنی بارەگاکانیان لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە کەجەکە لە بەیانێکدا ئیدانەی ئەو کارەی یەکێتی کردوو و رایگەیاند داخوازیەکانی تورکیا جێی مەترسین و تەواو نابن. سەید خالید لە تەڤگەری ئازادی بە ستاندەری راگەیاند بریارەکەی جێگیری سەرۆکی حکومەت سیاسیەو هیچ بنەمایەکی قانوونی نیە و ئێمە مۆلەتمان هەیەو پێشووتر بەشداریمان لە هەڵبژاردندا کردووە. بەپێی زانیاریەکان پەکەکە هۆشداری داوەتە یەکێتی نابێت داخوازییەکانی تورکیا جێبەجێ بکەن چونکە زۆر مەترسیدارن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.