سەرتیپ قەشقەیی
ئه‌و ململانێیه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر پۆستى وه‌زیرى داد ده‌یكه‌ن، زۆر ناشه‌ریفانه‌و نا به‌رپرسانه‌یه، پارتى به هه‌مووجۆرێك هه‌وڵده‌دات ئه‌و پۆسته بۆ یه‌كێتیى نه‌بێت، یه‌كێتیش له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى دیكه كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانیان په‌كخستووه، تاوه‌كو ئه‌و هه‌وڵه‌ى پارتى بۆ دانانى وه‌زیرى داد‌و، دانانى فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیرى ناوخۆ سه‌رنه‌گرێت.
شاندى یه‌كێتیى ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه هه‌رێم و ده‌ڵێن ” نابێت دانیشتنى په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت، تاوه‌كو كاندیده‌كه‌ى ئه‌وان كه خالید شوانیه له شوێنى دارا نوره‌ده‌ین، كه به ناوى كاندیدى بێلایه‌ن لایه‌ن پارتیه‌وه له ئوردن هێنراوه‌ته دانه‌نرێت “.
دانیشتنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسى 8 وه‌زیره‌كه بۆ كاتێكى نادیار دواخراوه، چونكه لیستى سائیرون ویه‌كێتیى گه‌وره‌ترین ڕێگرن له‌به‌رده‌م ته‌واوكردنى كابینه‌كه‌ى عادل عبدالمهدى.
پارتى به‌ڕوونى به سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاگه‌یاندوه: نه كاندیدى یه‌كێتى و نه‌كاندیدى پارتى نابێ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن، بۆئه‌مه‌ش دارا نوره‌دینیان وه‌كو بێلایه‌ن پێشنیازكردوه.
له‌ماوه‌ى ڕابردووش خودى نێچیرڤان بارزانى، ته‌له‌فۆنى بۆ عومه‌رى سه‌ید على كرد، تاوه‌كو كاندیدێك له لایه‌ن گۆڕانه‌وه پێشكه‌شبكرێت و ئه‌وان پشتگیرى بكه‌ن ، هه‌رچه‌ند گۆڕان چه‌ند ناوێكى پێشكه‌شكرد، به‌ڵام عادل عبدالمهدى ڕه‌تیكردنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان شانده‌كه‌ى یه‌كێتیى ئاماژه‌به‌وه‌كه‌ن: وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته به مسۆگه‌رى بۆ ئه‌وان ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ردا پارتى پێیوایه: ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران بڕاوه‌ته‌وه‌و ئه‌و پۆسته بۆ یه‌كێتیى نابێت.
پارتى له‌و مه‌سه‌له‌دا یه‌ك ئامانجى هه‌یه ئه‌ویش تۆڵه‌كردنه‌وه له یه‌كێتیى و شكانى به‌رهه‌م ساڵح.