سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران چڕتر دەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 557 جار بینراوە 0 سەرنج
201894155717217ZD

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت”پێویسته‌ په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسای گشتی خانه‌نشینانی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت”، ئه‌مه‌ش واتا دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك خولی په‌رله‌مانتاری خۆی ته‌واو كرد، مافی هیچ ئیمتیازاتێكی په‌رله‌مانتاری نامێنێت و وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی حكوومه‌ت، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ته‌نیا مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.

محه‌مه‌د حه‌لبووسی، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند په‌رله‌مان پێشنیازنامه‌یه‌كی له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵ خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ده‌بێت مافی خانه‌نشینی له‌ په‌رله‌مانتاران بسه‌ندرێته‌وه و مووچه‌ی خانه‌نشینییان ببڕدرێت و له‌ داهاتووشدا بكرێته‌ یاسا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *